عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «مەفەوتێنە.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک لەبەردەم شاول هەڵات لە ئەشکەوتەکە.
 - 1
 - لەگەڵم میهرەبان بە، ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە،
چونکە گیانم پەنا دەهێنێتە بەر تۆ،
من پەنا دەهێنمە بەر سێبەری باڵەکانی تۆ،
هەتا ئەم بەڵایە بەسەردەچێت. - 2
 - بۆ خودای هەرەبەرز هاوار دەکەم،
بۆ ئەو خودایەی ئەستۆپاکیم دەسەلمێنێت. - 3
 - لە ئاسمانەوە دەنێرێت و ڕزگارم دەکات،
ئەوانە ڕیسوا دەکات کە ڕاوم دەنێن.[a]
خودا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی و دڵسۆزییەکەی دەنێرێت. - 4
 - گیانم لەناو شێرانە،
لەنێو ئاژەڵی دڕندە ڕادەکشێم،
ئەو مرۆڤانەی کە ددانەکانیان ڕم و تیرن،
زمانیشیان شمشێری تیژە. - 5
 - ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. - 6
 - تۆڕیان ناوەتەوە بۆ پێیەکانم،
گیانم پەرێشانە.
چاڵێکیان لەپێشم هەڵکەند،
بەڵام خۆیان تێی کەوتن. - 7
 - دڵم چەسپاوە، ئەی خودایە،
دڵم چەسپاوە،
سروود دەڵێم و مۆسیقا دەژەنم. - 8
 - ئەی گیانی من، هەستە!
ئەی ساز و قیسارە، هەستن!
من بەرەبەیانان هەڵدەستم. - 9
 - ئەی پەروەردگار، من لەنێو گەلان ستایشت دەکەم،
لەنێو نەتەوەکان گۆرانیت بۆ دەڵێم، - 10
 - چونکە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت مەزنە، دەگاتە ئاسمان،
دڵسۆزیشت دەگاتە هەورەکان. - 11
 - ئەی خودایە، بەسەر ئاسماندا بەرزببەوە،
با شکۆی تۆ بەسەر هەموو زەوییەوە بێت. 
- a. 57:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 

