عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - هۆنراوەیەکی ئاساف.
 - 1
 - ئەی خودایە، بۆچی هەتاهەتایە ڕەتت کردینەوە؟
بۆچی تووڕەییت دووکەڵ دەکات بەسەر مەڕی لەوەڕگاکەتدا؟ - 2
 - کۆمەڵی خۆت لەبیر بێت، کە لە کۆنەوە بەدەستت هێناوە،
هۆزی میراتی خۆتت کڕییەوە،
ئەم کێوی سییۆنە کە تێیدا نیشتەجێ بوویت. - 3
 - هەنگاو هەڵبڕە بەرەو وێرانگای هەمیشەیی،
هەموو ئەو وێرانکارییەی کە دوژمن بە پیرۆزگای کرد. - 4
 - ناحەزەکانت لە ناوەڕاستی شوێنی چاوپێکەوتنی تۆدا نەڕاندیان،
ئاڵاکانیان وەک نیشانە چەقاند. - 5
 - لەوانە دەچوون کە تەورەکانیان بەرزکردووەتەوە،
لەسەر داری دارستانەکان. - 6
 - بە تەور و چەکوش تێکیان شکاند،
هەموو نەخشێنراوەکان. - 7
 - ئاگریان لە پیرۆزگاکەت بەردا،
ئەو شوێنەی کە ناوی تۆی تێدا نیشتەجێیە گڵاویان کرد. - 8
 - لە دڵی خۆیاندا گوتیان: «بە تەواوی بەسەریاندا زاڵ دەبین!»
هەموو نزرگەیەکی خودایان لەسەر زەوی سووتاند. - 9
 - پەرجووەکانمان[a]  نابینین و
هیچ پێغەمبەرێک نەماوە،
کەسیشمان نازانێت تاکو کەیە. - 10
 - ئەی خودایە، هەتا کەی ناحەزان جنێو بدەن؟
ئایا دوژمن هەتاهەتایە بێزیان لە ناوی تۆ بێتەوە؟ - 11
 - بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟
دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە! - 12
 - بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی،
دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی. - 13
 - تۆ بە هێزی خۆت دەریات شەقکرد،
سەری ئەژدیهاکانی دەریات لەسەر ئاو پانکردەوە. - 14
 - تۆ سەرەکانی لیڤیاتانت[b]  وردوخاش کرد،
کردت بە خۆراکی دڕندە بیابانییەکان. - 15
 - تۆ کانی و جۆگەکانت تەقاندەوە،
تۆ ڕووبارە هەمیشە ڕۆیشتووەکانت وشککرد. - 16
 - ڕۆژ هی تۆیە و شەویش هی تۆیە،
تۆ ڕووناکی و خۆرت دامەزراند. - 17
 - هەموو سنوورەکانی زەوی تۆ دیارت کردوون،
تۆ هاوین و زستانت داهێناوە. - 18
 - ئەی یەزدان، ئەمەت لەبیر بێت، ناحەزان سووکایەتییان پێت کرد،
گەلێکی گێل بێزیان لە ناوی تۆ کردەوە. - 19
 - گیانی کۆترەکەت[c]  مەکە نێچیری دڕندەکان،
هەرگیز ژیانی گەلە چەوسێنراوەکەت لەبیر مەکە. - 20
 - پەیمانی خۆت لەبیر بێت،
چونکە هەموو شوێنە تاریکەکانی زەوی بوونە لانەی توندوتیژی. - 21
 - ڕێ مەدە کەسی تێکشکاو بە شەرمەزاری بگەڕێتەوە.
با هەژار و کڵۆڵان ستایشی ناوت بکەن. - 22
 - ئەی خودایە، ڕاپەڕە، بەرگری لە مافی خۆت بکە!
لەبیرت بێت چۆن گێلەکان بە درێژایی ڕۆژ گاڵتەیان پێت دەکرد. - 23
 - قسەی دژەکانت لەبیر مەکە،
ژاوەژاوی نەیارانت کە بەردەوام لە زیادبوونە. 
- a. 74:9 پەرجوو: موعجیزە.
 - b. 74:14 جۆرە ئەژدیهایەکە، بڕوانە ئەیوب 41:1.
 - c. 74:19 مەبەستی لە گەلی ئیسرائیلە، بڕوانە هۆشەع 7:11.
 

