عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی ئاساف.
 - 1
 - ئەی خودایە، نەتەوەکان هاتوونەتە ناو میراتی تۆ،
پەرستگای پیرۆزی تۆیان گڵاو کردووە،
ئۆرشەلیمیان کردووە بە کەلاوە. - 2
 - تەرمی خزمەتکارەکانی تۆیان
کردووە بە خۆراکی باڵندەی ئاسمان و
گۆشتی خۆشەویستانت بۆ دڕندەی زەوی. - 3
 - لە دەوروبەری ئۆرشەلیم وەک ئاو خوێنیان ڕشتن،
کەس نەبوو بیاننێژێت. - 4
 - بووین بە پەندی دراوسێکانمان،
بووین بە سووکایەتی و گاڵتەجاڕی دەوروبەرمان. - 5
 - ئەی یەزدان هەتا کەی؟ ئایا هەتاسەر هەر تووڕە دەبیت؟
هەتا کەی ئیرەییت وەک ئاگر دەسووتێت؟ - 6
 - تووڕەیی خۆت بەسەر ئەو نەتەوانەدا ببارێنە کە پشت گوێت دەخەن،
بەسەر ئەو شانشینانەدا بیڕێژە کە بە ناوی تۆ ناپاڕێنەوە، - 7
 - چونکە ئەوانە یاقوبیان هەڵلووشیوە،
نیشتیمانیان خاپوور کردووە. - 8
 - گوناهی باپیرانی پێش خۆمان لەسەر مەژمێرە،
با بەزەییت زوو پێشمان بکەوێت،
چونکە ئێمە زۆر زەلیل بووین. - 9
 - ئەی خودای ڕزگارکەرمان، یارمەتیمان بدە،
لەبەر شکۆی ناوی خۆت.
دەربازمان بکە و لە گوناهمان خۆشبە،
لە پێناوی ناوی خۆت. - 10
 - بۆچی نەتەوەکان بڵێن:
«کوا خوداکەیان؟»
با هەموو نەتەوەکان بزانن کە تۆ لەبەرچاوی هەموومان
تۆڵەی خوێنی ڕژاوی خزمەتکارەکانی خۆت دەکەیتەوە. - 11
 - با ناڵە و هاواری دیلەکانت پێ بگات،
بە گەورەیی بازووی خۆت بیانهێڵەوە
ئەوانەی سزای مردنیان بەسەردا دراوە. - 12
 - ئەی پەروەردگار، حەوت ئەوەندەی ئەو سووکایەتییەی
دراوسێکانمان پێیان کردی،
لە باوەشیان سووکایەتییان پێ بکە. - 13
 - ئینجا ئێمەی گەلی تۆ، مەڕی لەوەڕگای تۆ،
هەتاهەتایە ستایشت دەکەین،
نەوە بە نەوە باسی ستایشی تۆ دەکەین. 

