عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، لەسەر ئاوازی گتیت\f + \fr 84:0 \ft دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.\f*، زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح.
- 1
- ئەی یەزدانی سوپاسالار،
 ماڵەکەت چەند خۆشە!
- 2
- گیانم شەیدایە، تەنانەت تامەزرۆی چوونە ناو حەوشەی ماڵی یەزدانە.
 لەش و دڵم هەلهەلە لێدەدەن بۆ خودای زیندوو.
- 3
- تەنانەت پاساریش ماڵی دەست دەکەوێت و
 پەڕەسێلکەش هێلانە، بۆ ئەوەی بێچووەکانی تێدا دابنێت،
 لە نزیک قوربانگای تۆ،
 ئەی یەزدانی سوپاسالار، پاشا و خودام.
- 4
- خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە لە ماڵی تۆدا نیشتەجێن،
 هەمیشە ستایشی تۆ دەکەن.[a]
- 5
- خۆزگە بەوانە دەخوازرێ کە هێزیان لە تۆوەیە،
 ڕێگاکانت لەناو دڵیاندایە[b] ،
- 6
- کە بە دۆڵی فرمێسک[c]  تێدەپەڕن،
 دەیکەنە کانیاو،
 پاییزە بارانیش پڕ بەرەکەتی دەکات.
- 7
- لە هێزێکەوە دەچنە هێزێکی دیکە،
 هەتا هەریەک لەبەردەم خودا لە سییۆن دەربکەوێت.
- 8
- ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، گوێت لە نوێژم بێت،
 خودای یاقوب، گوێ شل بکە.
- 9
- ئەی خودایە، بڕوانە قەڵغانەکەمان،
 سەیری ڕوخساری دەستنیشانکراوەکەت[d] بکە.
- 10
- یەک ڕۆژ لە حەوشەی ماڵی تۆ
 لە هەزار ڕۆژ لە شوێنێکی دیکە باشترە.
 ڕاوەستان لە بەردەرگای ماڵی خودای خۆمم هەڵبژارد،
 نەک نیشتەجێی نێو ڕەشماڵی بەدکاران،
- 11
- لەبەر ئەوەی یەزدانی پەروەردگار خۆر و قەڵغانە،
 یەزدان میهرەبانی و شکۆ دەبەخشێت،
 ڕێ لە چاکە ناگرێت بۆ ئەوانەی ڕێگایان تەواوە.
- 12
- ئەی یەزدانی سوپاسالار،
 خۆزگە بەوە دەخوازرێ کە پشت بە تۆ دەبەستێت.
- a. 84:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 84:5 ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو سییۆنە و لە دڵەوە پەرۆشین.
- c. 84:6 عیبری: \+tl دۆڵی باخا\+tl*.
- d. 84:9 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.

