عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.
- 1
- خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
- 2
- یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
 لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
- 3
- ئەی شاری خودا،
 بە شکۆمەندی باست کراوە:[a]
- 4
- «ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
 خەڵکی ڕاهەب[b] و بابل لەنێویاندان،
 لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
 سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
- 5
- دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
 خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
- 6
- یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
 «ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
- 7
- سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
 «هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
- a. 87:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 87:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.

