عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت»\f + \fr 88:0 \ft ماحەلەت لعەنۆت: دەستەواژەیەکی مۆسیقییە، لەوانەیە بە واتای ئازاری ناخۆشی بێت.\f*. هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.
- 1
- ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،
 شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد.
- 2
- با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،
 گوێ بۆ هاوارم شل بکە.
- 3
- گیانم پڕ خراپە بووە و
 ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە.
- 4
- وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،
 وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت.
- 5
- لەناو مردووان وازلێهێنراو،
 وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،
 ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،
 ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە.
- 6
- لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
 لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی.
- 7
- تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،
 شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.[a]
- 8
- ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،
 قێزم لێ دەکەنەوە.
 گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە،
- 9
- بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.
 ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،
 دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە.
- 10
- ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟
 یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟
- 11
- ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،
 یان لە لەناوچوون[b] باسی دڵسۆزییەکەت؟
- 12
- ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،
 یان لە خاکی لەبیرچوون[c] ڕاستودروستیت؟
- 13
- ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
 بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت.
- 14
- ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،
 ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟
- 15
- من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،
 بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا.
- 16
- تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،
 ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم.
- 17
- وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،
 لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم.
- 18
- دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،
 تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم.
- a. 88:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 88:11 لەناوچوون: عیبری: \+tl ئەبەدۆن\+tl*. لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
- c. 88:12 شوێنی مردووان، کە چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.

