عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - گۆرانییەک. زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. بەگوێرەی «ماحەلەت لعەنۆت»\f + \fr 88:0 \ft ماحەلەت لعەنۆت: دەستەواژەیەکی مۆسیقییە، لەوانەیە بە واتای ئازاری ناخۆشی بێت.\f*. هۆنراوەیەکی هێیمانی ئەزراحی.
 - 1
 - ئەی یەزدان، خودای ڕزگاریم،
شەو و ڕۆژ بەرامبەر بە تۆ هاوارم کرد. - 2
 - با نوێژەکانم بگاتە بەردەمت،
گوێ بۆ هاوارم شل بکە. - 3
 - گیانم پڕ خراپە بووە و
ژیانم لە جیهانی مردووان نزیک بووەتەوە. - 4
 - وەک ئەوانە دانراوم کە دەچنە نێو جیهانی مردووان،
وەک پیاوێکم لێهاتووە هێزی لەبەربڕابێت. - 5
 - لەناو مردووان وازلێهێنراو،
وەک کوژراوەکانی ناو گۆڕ ڕاکشاو،
ئەوانەی ئیتر یادیان ناکەیتەوە،
ئەوانەی دەستت لێیان شوشتووە. - 6
 - لەناو قووڵترین گۆڕ داتناوم،
لەناو جەرگەی تاریکی، لە قووڵایی. - 7
 - تووڕەییت قورسە بەسەرمەوە،
شەپۆلەکانت ڕامدەماڵن.[a] - 8
 - ناسیاوەکانمت لێ دوورخستمەوە،
قێزم لێ دەکەنەوە.
گیراوم و دەربازبوونم بۆ نییە، - 9
 - بەهۆی ژێردەستەیی چاوم لە کزبوونە.
ئەی یەزدان، بە درێژایی ڕۆژ هاوار بۆ تۆ دەکەم،
دەستم لە تۆ پان دەکەمەوە. - 10
 - ئایا کاری سەرسوڕهێنەر بۆ مردووان دەکەیت؟
یان ڕۆحەکان هەڵدەستنەوە ستایشت بکەن؟ - 11
 - ئایا لەناو گۆڕ باسی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەکرێت،
یان لە لەناوچوون[b] باسی دڵسۆزییەکەت؟ - 12
 - ئایا لە تاریکایی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەناسرێت،
یان لە خاکی لەبیرچوون[c] ڕاستودروستیت؟ - 13
 - ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەهێنم،
بەیانییان نوێژم بەرەو ڕووت دێت. - 14
 - ئەی یەزدان، بۆچی گیانم ڕەت دەکەیتەوە،
ڕووی خۆتم لێ دەشاریتەوە؟ - 15
 - من لە منداڵییەوە کڵۆڵم و نزیکە مەرگم،
بەرگەی ترسەکانی تۆم گرت و سەرم لێ شێوا. - 16
 - تووڕەیی تۆ بەسەر مندا تێپەڕی،
ترسی بەڵاکانی تۆ وێرانی کردم. - 17
 - وەک لافاو بە درێژایی ڕۆژ دەوری داوم،
لە هەموو لایەکەوە دەوری گرتووم. - 18
 - دۆست و خۆشەویستەکانت لێ دوورخستمەوە،
تاریکی بووە بە نزیکترین هاوڕێم. 
- a. 88:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 - b. 88:11 لەناوچوون: عیبری: \+tl ئەبەدۆن\+tl*. لە پەیمانی نوێ ئەم وشەیە بە واتای (لەناوبەر) هاتووە، بڕوانە ئاشکراکردن 11:9.
 - c. 88:12 شوێنی مردووان، کە چیتر خودا گرنگییان پێ نادات.
 

