عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- چرادانه زێڕینه‌كه و دوو دار زه‌یتوون
- 1
- ئه‌و فریشته‌یه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم گه‌ڕایه‌وه و هه‌ڵیستاندم، وه‌ك پیاوێك له خه‌و هه‌ستێنرابێت.
- 2
- لێی پرسیم: «چی ده‌بینیت؟»
وه‌ڵامم دایه‌وه: «چرادانێك ده‌بینم هه‌مووی زێڕه، جامێكیشی له‌سه‌ره، حه‌وت چرای له‌سه‌ر دانراوه، حه‌وت لقیش بۆ چراكانی سه‌ری ده‌چێت. - 3
- هه‌روه‌ها دوو دار زه‌یتوونیش له‌لاوه‌یه ده‌بینم، یه‌كێكیان له‌لای ڕاستی جامه‌كه و ئه‌وی دیكه‌یان له‌لای چه‌پییه‌تی.»
- 4
- له‌و فریشته‌یه‌م پرسی كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم: «گه‌وره‌م، ئه‌مانه چین؟»
- 5
- ئه‌و له منی پرسی: «ئایا نازانیت ئه‌مانه چین؟»
منیش گوتم: «نه‌خێر، گه‌وره‌م.» - 6
- ئه‌ویش پێی گوتم: «ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانه بۆ زروبابل و ده‌ڵێت: ”یه‌زدانی سوپاسالار ده‌فه‌رموێت، نه به هێز و نه به توانا، به‌ڵكو به ڕۆحی من.“[a]
- 7
- «ئه‌ی چیا مه‌زنه‌كه، تۆ كێیت؟ له‌به‌رده‌م زروبابل ته‌خت ده‌بیت. ئینجا به‌ردی قولینچك داده‌نێت، له‌نێو هاواری ”پیرۆزه، پیرۆزه!“»
- 8
- پاشان فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات و فه‌رمووی:
- 9
- «ده‌سته‌كانی زروبابل ئه‌م په‌رستگایه‌یان دامه‌زراندووه و هه‌ر ده‌سته‌كانی ئه‌ویش ته‌واوی ده‌كه‌ن. ئه‌ی زروبابل، ئینجا ده‌زانیت كه یه‌زدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوه ناردووه.
- 10
- «كێ گاڵته‌ی به ڕۆژی كاره بچووكه‌كان كرد؟ خه‌ڵك دڵخۆش ده‌بن كاتێك شاووڵ له ده‌ستی زروبابل ده‌بینن.»
ئه‌و حه‌وت چرایه[b] چاوه‌كانی یه‌زدانن كه چاودێرن به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویدا. - 11
- منیش پرسیارم له فریشته‌كه كرد: «ئه‌و دوو دار زه‌یتوونه چین له‌لای ڕاست و چه‌پی چرادانهكه؟»
- 12
- دووباره لێم پرسی: «ئه‌و دوو لقه زه‌یتوونه چین له‌لای ئه‌و لقه زێڕینانه، كه زه‌یتی زێڕین ده‌چۆڕێننه ناویان؟»
- 13
- وه‌ڵامی دامه‌وه و گوتی: «ئایا نازانی ئه‌م دووانه چین؟»
منیش گوتم: «نه‌خێر، گه‌وره‌م.» - 14
- ئینجا گوتی: «ئه‌مانه ئه‌و دووانه‌ن كه به زه‌یت ده‌ستنیشان كراون بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌ن.»
- a. 4:6 مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه ته‌واوكردنی په‌رستگا به هێز و توانای مرۆڤ نییه.
- b. 4:10 بڕوانه زه‌كه‌ریا 3:9.