عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - چرادانە زێڕینەکە و دوو دار زەیتوون
 - 1
 - ئەو فریشتەیەی قسەی لەگەڵ کردم گەڕایەوە و هەڵیستاندم، وەک پیاوێک لە خەو هەستێنرابێت.
 - 2
 - لێی پرسیم: «چی دەبینیت؟»
وەڵامم دایەوە: «چرادانێک دەبینم هەمووی زێڕە، جامێکیشی لەسەرە، حەوت چرای لەسەر دانراوە، حەوت لقیش بۆ چراکانی سەری دەچێت. - 3
 - هەروەها دوو دار زەیتوونیش لەلاوەیە دەبینم، یەکێکیان لەلای ڕاستی جامەکە و ئەوی دیکەیان لەلای چەپییەتی.»
 - 4
 - لەو فریشتەیەم پرسی کە قسەی لەگەڵ دەکردم: «گەورەم، ئەمانە چین؟»
 - 5
 - ئەو لە منی پرسی: «ئایا نازانیت ئەمانە چین؟»
منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.» - 6
 - ئەویش پێی گوتم: «ئەمە فەرمایشتی یەزدانە بۆ زروبابل و دەڵێت: ”یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت، نە بە هێز و نە بە توانا، بەڵکو بە ڕۆحی من.“[a] 
 - 7
 - «ئەی چیا مەزنەکە، تۆ کێیت؟ لەبەردەم زروبابل تەخت دەبیت. ئینجا بەردی قولینچک دادەنێت، لەنێو هاواری ”پیرۆزە، پیرۆزە!“»
 - 8
 - پاشان فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات و فەرمووی:
 - 9
 - «دەستەکانی زروبابل ئەم پەرستگایەیان دامەزراندووە و هەر دەستەکانی ئەویش تەواوی دەکەن. ئەی زروبابل، ئینجا دەزانیت کە یەزدانی سوپاسالار منی بۆ لای ئێوە ناردووە.
 - 10
 - «کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.»
ئەو حەوت چرایە[b] چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا. - 11
 - منیش پرسیارم لە فریشتەکە کرد: «ئەو دوو دار زەیتوونە چین لەلای ڕاست و چەپی چرادانەکە؟»
 - 12
 - دووبارە لێم پرسی: «ئەو دوو لقە زەیتوونە چین لەلای ئەو لقە زێڕینانە، کە زەیتی زێڕین دەچۆڕێننە ناویان؟»
 - 13
 - وەڵامی دامەوە و گوتی: «ئایا نازانی ئەم دووانە چین؟»
منیش گوتم: «نەخێر، گەورەم.» - 14
 - ئینجا گوتی: «ئەمانە ئەو دووانەن کە بە زەیت دەستنیشان کراون بۆ ئەوەی خزمەتی پەروەردگاری هەموو جیهان بکەن.»
 
- a. 4:6 مەبەستی لەوەیە کە تەواوکردنی پەرستگا بە هێز و توانای مرۆڤ نییە.
 - b. 4:10 بڕوانە زەکەریا 3:9.
 

