Isa got,
«Erd û ezman wê bibihûrin, lê peyvên min tu caran nabihûrin.»

Isa bersîv da û got:
«... Ez ji bo vê yekê ji dayik bûme û ji bo vê yekê hatime dinyayê,
da ku ez ji rastiyê re şahidiyê bikim.
Her kesê ku ji aliyê rastiyê be, guhê xwe dide dengê min.»

Lêgerîna Pirtûka Pîroz
Search in Bible [کتێبی پیرۆز] for Keyword [شمشێر], total found [407] time(s).
Versesort iconContext
ئیشایا:51:19کارەساتەکان بە جووت بە پیرتەوە هاتوون،
کاولبوون و وردوخاشبوون، قاتوقڕی و شمشێر.
کێ دەتوانێت بۆت بلاوێنێتەوە؟
کێ دەتوانێت دڵنەواییت بکات؟
ئیشایا:65:12چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر و
هەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،
لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،
قسەم کرد و گوێتان نەگرت
بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،
ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»
ئیشایا:66:16لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەی
حوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات،
ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن.
یەرمیا:2:30بەخۆڕایی سزای منداڵەکانتانم دا،
تەمبێکردنیان وەرنەگرت،
شمشێرەکانتان پێغەمبەرەکانتانی خوارد،
وەک شێرێکی لەناوبەر.
یەرمیا:4:10جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت: ”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“ کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.»
یەرمیا:5:12درۆیان بە دەمی یەزدانەوە کرد،
گوتیان، «ئەو هیچ ناکات!
بەڵامان بەسەرنایەت،
شمشێر و قاتوقڕی نابینین.
یەرمیا:5:17دروێنە و نانت دەخوات،
کوڕ و کچت دەخوات،
مەڕ و مانگات دەخوات،
مێو و هەنجیرت دەخوات.
شارە قەڵابەندەکانت کە تۆ پشتت پێ بەستوون،
بە شمشێر دەفەوتێنێت.»
یەرمیا:6:25دەرمەچن بۆ کێڵگە!
بە ڕێگادا مەڕۆن!
چونکە دوژمن شمشێری پێیە،
لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە.
یەرمیا:9:16بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.»
یەرمیا:11:22لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: ”من سزایان دەدەم، لاوان بە شمشێر دەمرن و کوڕ و کچیشیان بە قاتوقڕی دەمرن.
یەرمیا:12:12لەسەر هەموو گردۆڵکەکانی چۆڵەوانی
تاڵانکەران دێن،
چونکە شمشێری یەزدان
لەوپەڕی زەوییەوە هەتا ئەم پەڕی دەخوات،
ئاشتی بۆ هیچ کەسێک نابێت.
یەرمیا:14:12هەرچەندە بەڕۆژووش بن گوێ لە هاواریان ناگرم، کاتێک قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش بکەن قبوڵی ناکەم، بەڵکو من بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد کۆتاییان پێ دەهێنم.»
یەرمیا:14:13منیش گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، ئەوەتا پێغەمبەرەکان پێیان دەڵێن: ”تووشی شمشێر و قاتوقڕی نابن، بەڵکو لەم شوێنەدا ئاشتی چەسپاوتان دەدەمێ.“»
یەرمیا:14:15لەبەر ئەوە یەزدان لەبارەی ئەو پێغەمبەرانەوە دەفەرموێت: «بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن و منیش نەمناردوون، ئەوان دەڵێن: ”شمشێر و قاتوقڕی لەم خاکە نابێت.“ ئەو پێغەمبەرانە خۆیان بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن.
یەرمیا:14:16ئەو گەلەش کە ئەوان پێشبینی بۆ دەکەن، لەبەر قاتوقڕی و شمشێر لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم فڕێدەدرێن. کەسیش نییە بیاننێژێت، خۆیان و ژن و کوڕ و کچیان. خراپەی شایستەی خۆیان بەسەر سەریاندا دەڕێژم.