Isa got,
«Erd û ezman wê bibihûrin, lê peyvên min tu caran nabihûrin.»

Isa bersîv da û got:
«... Ez ji bo vê yekê ji dayik bûme û ji bo vê yekê hatime dinyayê,
da ku ez ji rastiyê re şahidiyê bikim.
Her kesê ku ji aliyê rastiyê be, guhê xwe dide dengê min.»

Lêgerîna Pirtûka Pîroz
Search in Bible [کتێبی پیرۆز] for Keyword [شمشێر], total found [407] time(s).
Versesort iconContext
دووەم پوختەی مێژوو:23:21هەموو گەلی خاکەکەش دڵخۆش بوون و شارەکە حەوایەوە، لەبەر ئەوەی عەتەلیایان بە شمشێر کوشت.
دووەم پوختەی مێژوو:29:9لەبەر ئەمە باوباپیرانمان بە شمشێر کوژران و کوڕ و کچ و ژنەکانمان دیلن.[fn] 29‏:9 مەبەست لە ڕاپێچکراوانی گەلی شانشینی باکوور و بەشێک لە شانشینی باشوورە لەلایەن پاشای ئاشورەوە. بڕوانە دووەم پاشایان 17‏:6‏.‏[/fn]
دووەم پوختەی مێژوو:32:21یەزدانیش فریشتەیەکی نارد و هەموو پاڵەوانێکی بەهێز و سەرکردە و فەرماندەیەکی لەناو ئۆردوگاکەی پاشای ئاشور لەناوبرد. ئەویش بە سەرشۆڕییەوە گەڕایەوە بۆ خاکەکەی خۆی، کە چووە ناو پەرستگای خوداوەندەکەی، لەوێ وەچەکانی خۆی بە شمشێر کوشتیان.
دووەم پوختەی مێژوو:36:17ئیتر پاشای بابلییەکانی ناردە سەریان و لە پیرۆزگاکەیاندا گەنجەکانی ئەوانی بە شمشێر کوشت و بەزەیی بە کوڕ و کچی گەنج و پیر و ڕیش سپیدا نەهاتەوە، بەڵکو هەموویانی دا بە دەستی نەبوخودنەسرەوە.
دووەم پوختەی مێژوو:36:20ئەوانەی مانەوە و بە شمشێر نەکوژران، ڕاپێچی کردن بۆ بابل، جا بۆ خۆی و بۆ کوڕەکانی بوون بە خزمەتکار هەتا کاتی بەهێزبوونی شانشینی فارس.
عەزرا:9:7لە سەردەمی باوباپیرانمانەوە هەتا ئەمڕۆ ئێمە لە خراپەیەکی گەورەداین، لەبەر تاوانەکانمان ئێمە و پاشا و کاهینەکانمان دراینە دەست پاشایانی خاکەکان و کەوتینە بەر شمشێر و دیلیێتی و تاڵان و سەرشۆڕی، وەک ئەمڕۆ.
نەحەمیا:4:13ئیتر هەندێک لە گەلەکەم لە خوار شوێنەکەوە، لە پشت شووراکە، لە شوێنە بەرچاوەکان ڕاگرت، بەگوێرەی خێڵەکانیان بە شمشێر و ڕم و تیروکەوانەکانیانەوە گەلم ڕاگرت.
نەحەمیا:4:18بیناسازەکانیش هەریەکە شمشێرەکەی بە ناوقەدیەوە بەستبوو و بنیادی دەنا، ئەوەش فووی بە کەڕەنادا دەکرد لەتەنیشتم بوو.
ئەستێر:9:5جولەکەکان بە شمشێر لە هەموو دوژمنەکانیان دا، کوشتیانن و لەناویانبردن، ئەوەی ویستیان بە ناحەزەکانیان کرد.
ئەیوب:1:15سەبئییەکان بەسەریاندا دان و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»
ئەیوب:1:17هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کلدانییەکان بە سێ کۆمەڵەوە پەلاماری وشترەکانیان دا و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!»
ئەیوب:5:20لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و
لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.
ئەیوب:15:22لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛
چاوەڕوانی شمشێرە.
ئەیوب:19:29لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر،
چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت،
ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.»
ئەیوب:27:14ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و
نەوەکەشی تێر نان نابن.