عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

ئایه‌تی ئه‌مرۆ

چونکە خودا یەکە و یەک ئاشتکەرەوە لەنێوان خودا و مرۆڤدایە، ئەویش عیسای مەسیحی مرۆڤە،

کێ ڕزگارکەرە؟

ئەی خوشک ‏و برایانی خوێنەری خۆشەویست، ئەی ئەو مرۆڤانەی کە هەمیشە بەدوای ڕاستیدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی پێی بژین، ئەی ئەو مرۆڤانەی تامەزرۆی ناسینی ڕێگای ڕاستین. من ‏و تۆ کاتی ئەوەمان هاتووە وەک ئاسکێکی هەناسەبڕکێ دەممان بکەینەوە بۆ ئاوی ڕاستی تاوەکو تینوێتیمان بشکێنێ، نەوەکو بۆ ماوەیەک بەڵکو هەتاهەتایە. ئایا ئامادەی بۆ ئەو کەسەی تێنوێتی ژیانت بشکێنێ؟ ئایا ئامادەی لەو ئاوە بخۆیتەوەو هەرگیز تینووت نەبێ؟