عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - لەشکرەکان
 - 1
 - ئەمە لیستی پلەدارەکانی نەوەی ئیسرائیلە، کە گەورەی بنەماڵەکان و فەرماندەی هەزاران و سەدان بوون، لەگەڵ ئەفسەرەکانیان کە لە هەموو کاروباری لەشکرەکانیان خزمەتی پاشایان دەکرد. ئەمانە بە نۆبە دەهاتنە سەربازی و دەڕۆیشتنەوە، بە درێژایی ساڵ، مانگ بە مانگ، هەر لەشکرێکیش بریتی بوو لە بیست و چوار هەزار پیاو.
 - 2
 - یاشۆڤەعامی کوڕی زەبدیێل فەرماندەی لەشکری یەک بوو بۆ مانگی یەک، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو،
 - 3
 - لە نەوەی پێرێز بوو، فەرماندەی هەموو ئەفسەرەکانی لەشکری مانگی یەک[a]  بوو.
 - 4
 - دۆدایی ئەحۆحیش فەرماندەی لەشکری مانگی دوو بوو، لە لەشکرەکەی ئەودا میقلۆت سەرکردە بوو، لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 5
 - بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی کاهین فەرماندەی لەشکری مانگی سێ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 6
 - ئەمە ئەو بەنایایە کە پاڵەوان بوو لەنێو سییەکە و سەرکردەیان بوو، عەمیزاڤادی کوڕیشی فەرماندەی ئەفسەرەکانی ناو لەشکرەکەی بوو.
 - 7
 - عەساهێلی برای یۆئاب فەرماندەی لەشکری مانگی چوار بوو، لەشکرەکەی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو، پاشان زەڤەدیای کوڕی جێگەی گرتەوە.
 - 8
 - شەمهوتی یزراحی فەرماندەی لەشکری مانگی پێنج بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پێکهاتبوو.
 - 9
 - عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی فەرماندەی لەشکری مانگی شەش بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 10
 - حەلەچی پەلۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی حەوت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 11
 - سیبەخەیی حوشاتی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی هەشت بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 12
 - ئەبیعەزەری عەناتۆتی لە نەوەی بنیامین فەرماندەی لەشکری مانگی نۆ بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 13
 - مەهەرەیی نەتۆفایی لە خێڵی زەرەحییەکان فەرماندەی لەشکری مانگی دە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 14
 - بەنایای پیرعاتۆنی لە نەوەی ئەفرایم فەرماندەی لەشکری مانگی یازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - 15
 - حەلدەیی نەتۆفایی لە نەوەی عۆسنیێل فەرماندەی لەشکری مانگی دوازدە بوو، لەشکرەکەشی لە بیست و چوار هەزار پیاو پێکهاتبوو.
 - سەرۆکی هۆزەکان
 - 16
 - ئەمانە سەرۆک هۆزەکانی ئیسرائیل بوون:
بۆ هۆزی ڕەئوبێنییەکان: ئەلیعەزەری کوڕی زکری؛
بۆ شیمۆنییەکان: شەفەتیای کوڕی مەعکا؛ - 17
 - بۆ لێڤییەکان: حەشەڤیای کوڕی قەموئێل؛
بۆ هارون: سادۆق؛ - 18
 - بۆ یەهودا: ئەلیهو کە یەکێک لە براکانی داود بوو؛
بۆ یەساخار: عۆمری کوڕی میکائیل؛ - 19
 - بۆ زەبولون: یەشمەعیای کوڕی عۆبەدیا؛
بۆ نەفتالی: یەریمۆتی کوڕی عەزریێل؛ - 20
 - بۆ نەوەی ئەفرایم: هۆشێیەعی کوڕی عەزەزیاهو؛
بۆ نیوەی هۆزی مەنەشە: یۆئێلی کوڕی پەدایا؛ - 21
 - بۆ نیوەکەی دیکەی هۆزی مەنەشە لە گلعاد: ییدۆی کوڕی زەکەریا؛
بۆ بنیامین: یەعسیێلی کوڕی ئەبنێر؛ - 22
 - بۆ دان: عەزەرئێلی کوڕی یەرۆحام.
ئەمانە سەرۆکی هۆزەکانی ئیسرائیل بوون. - 23
 - داودیش ژمارەی ئەوانەی وەرنەگرت کە گەنجی بیست ساڵ و کەمتر بوون، چونکە یەزدان بەڵێنی دابوو کە ئیسرائیل وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر دەکات.
 - 24
 - یۆئابی کوڕی چەرویاش دەستی بە سەرژمێرییەکە کرد، بەڵام تەواوی نەکرد، چونکە ئەم سەرژمێرییە تووڕەیی خودای هێنایە سەر ئیسرائیل، هەروەها ئاماری سەرژمێرییەکەش لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی داود پاشادا تۆمار نەکرا.
 - لێپرسراوانی ماڵوموڵکەکانی پاشا
 - 25
 - عەزماڤێتی کوڕی عەدیێل لێپرسراوی گەنجینەکانی پاشا بوو.
یۆناتانی کوڕی عوزیا لێپرسراوی ئەو ئەمبارانە بوو کە لە کێڵگە و شارۆچکە و گوند و لەناو قوللەکانی چاودێری بوون. - 26
 - عەزری کوڕی کەلووڤیش لێپرسراوی وەرزێرەکانی کێڵگە بوو، ئەوانەی زەوییان دەکێڵا.
 - 27
 - شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕەزەمێوەکان بوو.
زەبدی شیفەمی لێپرسراوی بەروبوومەکانی ڕەز بوو بۆ ئەمبارەکانی شەراب. - 28
 - بەعلحانانی گەدەری لێپرسراوی دار زەیتوون و دار هەنجیرەکانی کە لە زوورگەکانی[b]  یەهودا بوو.
یۆعاشی بەرپرسیاری ئەمبارەکانی زەیت بوو. - 29
 - شیترەیی شارۆنی لێپرسراوی ئەو مانگایانە بوو کە لە دەشتاییەکانی شارۆندا دەلەوەڕان.
شافاتی کوڕی عەدلای لێپرسراوی مانگاکانی ناو دۆڵەکان بوو. - 30
 - ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشترەکان بوو.
یەحدەیاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژەکان بوو. - 31
 - یازیزی هاجەری لێپرسراوی مەڕەکان بوو.
هەموو ئەمانە لێپرسراوی ماڵوموڵکەکانی داودی پاشا بوون. - 32
 - یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژکار بوو، پیاوێکی تێگەیشتوو و سەرقەڵەم بوو،
یەحیێلی کوڕی حەکمۆنیش چاودێری کوڕەکانی پاشا بوو. - 33
 - ئەحیتۆفەل ڕاوێژکاری پاشا بوو.
حوشەی ئەرکیش هاوڕێی پاشا بوو. - 34
 - لەپاش ئەحیتۆفەلیش یەهۆیاداعی کوڕی بەنایا بوو بە ڕاوێژکار، دوای ئەمیش ئەبیاتار جێگەی گرتەوە.
یۆئابیش سەرکردەی سوپاکەی پاشا بوو. 
- a. 27:3 سەربازەکانی لەشکر بۆ ماوەی یەک مانگ لە ساڵێک لە ئەرکدا بوون و دوای ئەوە دەگەڕانەوە سەر کاری ئاسایی خۆیان.
 - b. 27:28 زوورگ: لە تەپۆڵکە بەرزترە، هەروەک بەرزاییەکانی زوورگەزراو لە کوردستان.
 

