عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- له‌شكره‌كان
- 1
- ئه‌مه لستی پله‌داره‌كانی نه‌وه‌ی ئیسرائیله، كه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كان و فه‌رمانده‌ی هه‌زاران و سه‌دان بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كانیان كه له هه‌موو كاروباری لهشكرهكانیان خزمه‌تی پاشایان ده‌كرد. ئه‌مانه به نۆبه ده‌هاتنه سه‌ربازی و ده‌ڕۆیشتنه‌وه، به درێژایی ساڵ، مانگ به مانگ، هه‌ر له‌شكرێكیش بریتی بوو له بیست و چوار هه‌زار پیاو.
- 2
- یاشۆڤه‌عامی كوڕی زه‌بدیێل سه‌رله‌شكری له‌شكری یه‌ك بوو بۆ مانگی یه‌ك، له‌شكره‌كه‌ی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو،
- 3
- له نه‌وه‌ی پێرێز بوو، فه‌رمانده‌ی هه‌موو ئه‌فسه‌ره‌كانی له‌شكری مانگی یه‌ك[a] بوو.
- 4
- دۆدایی ئه‌حۆحیش سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی دوو بوو، له له‌شكره‌كه‌ی ئه‌ودا میقلۆت سه‌ركرده بوو، له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 5
- به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعی كاهین سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی سێ بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 6
- ئه‌مه ئه‌و به‌نایایه كه پاڵه‌وان بوو له‌نێو سییهكه و سه‌ركرده‌یان بوو، عه‌میزاڤادی كوڕیشی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسه‌ره‌كانی ناو له‌شكره‌كه‌ی بوو.
- 7
- عه‌ساهێلی برای یۆئاب سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی چوار بوو، له‌شكره‌كه‌ی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو، پاشان زه‌ڤه‌دیای كوڕی جێگه‌ی گرته‌وه.
- 8
- شه‌مهوتی یزراحی سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی پێنج بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پێكهاتبوو.
- 9
- عیرای كوڕی عیقێشی ته‌قۆعی سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی شه‌ش بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 10
- حه‌له‌چی په‌لۆنی له نه‌وه‌ی ئه‌فرایم سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی حه‌وت بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 11
- سیبه‌خه‌یی حوشاتی له خێڵی زهرهحییهكان سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی هه‌شت بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 12
- ئه‌ڤیعه‌زه‌ری عه‌ناتۆتی له نه‌وه‌ی بنیامین سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی نۆ بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 13
- مه‌هه‌ره‌یی نه‌تۆفاتی له خێڵی زهرهحییهكان سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی ده بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 14
- به‌نایای پیرعاتۆنی له نه‌وه‌ی ئه‌فرایم سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی یازده بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- 15
- حه‌لده‌یی نه‌تۆفاتی له نه‌وه‌ی عۆسنیێل سه‌رله‌شكری له‌شكری مانگی دوازده بوو، لهشكرهكهشی له بیست و چوار هه‌زار پیاو پێكهاتبوو.
- سه‌رۆكی هۆزه‌كان
- 16
- ئه‌مانه سه‌رۆك هۆزه‌كانی ئیسرائیل بوون:
بۆ هۆزی ڕهئوبێنییهكان: ئه‌لیعه‌زه‌ری كوڕی زكری؛
بۆ شیمۆنییهكان: شه‌فه‌تیای كوڕی مهعكا؛ - 17
- بۆ لێڤییهكان: حه‌شه‌ڤیای كوڕی قه‌موئێل؛
بۆ هارون: سادۆق؛ - 18
- بۆ یه‌هودا: ئه‌لیهو كه یه‌كێك له براكانی داود بوو؛
بۆ یه‌ساخار: عۆمری كوڕی میكائیل؛ - 19
- بۆ زه‌بولون: یه‌شمه‌عیای كوڕی عۆبه‌دیا؛
بۆ نه‌فتالی: یه‌ریمۆتی كوڕی عه‌زریێل؛ - 20
- بۆ نه‌وه‌ی ئه‌فرایم: هۆشێیه‌عی كوڕی عه‌زه‌زیاهو؛
بۆ نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه: یۆئێلی كوڕی په‌دایا؛ - 21
- بۆ نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه له گلعاد: ییدۆی كوڕی زه‌كه‌ریا؛
بۆ بنیامین: یه‌عسیێلی كوڕی ئه‌بنێر؛ - 22
- بۆ دان: عه‌زه‌رئێلی كوڕی یه‌رۆحام.
ئه‌مانه سه‌رۆكی هۆزه‌كانی ئیسرائیل بوون. - 23
- داودیش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی وه‌رنه‌گرت كه گه‌نجی بیست ساڵ و كه‌متر بوون، چونكه یه‌زدان به‌ڵێنی دابوو كه ئیسرائیل وه‌ك ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان زۆر ده‌كات.
- 24
- یۆئابی كوڕی چه‌رویاش ده‌ستی به سه‌رژمێرییه‌كه كرد، به‌ڵام ته‌واوی نه‌كرد، چونكه ئه‌م سه‌رژمێرییه تووڕه‌یی خودای هێنایه سه‌ر ئیسرائیل، هه‌روه‌ها ئاماری سه‌رژمێرییه‌كه‌ش له په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی داود پاشادا تۆمار نه‌كرا.
- لێپرسراوانی ماڵوموڵكهكانی پاشا
- 25
- عه‌زماڤه‌تی كوڕی عه‌دیێل لێپرسراوی گه‌نجینه‌كانی پاشا بوو.
یۆناتانی كوڕی عوزیا لێپرسراوی ئه‌و عه‌مبارانه بوو كه له كێڵگه و شارۆچكه و گوند و له‌ناو قوللهكانی چاودێری بوون. - 26
- عه‌زری كوڕی كهلووڤیش لێپرسراوی وه‌رزێره‌كانی كێڵگه بوو، ئه‌وانه‌ی زه‌وییان ده‌كێڵا.
- 27
- شیمعی ڕاماتی لێپرسراوی ڕهزهمێوهكان بوو.
زه‌بدی شیفه‌می لێپرسراوی به‌روبوومه‌كانی ڕه‌ز بوو بۆ ئه‌مباره‌كانی شه‌راب. - 28
- به‌علحانانی گه‌ده‌ری لێپرسراوی دار زه‌یتوون و دار هه‌نجیره‌كانی كه له زوورگه‌كانی[b] یه‌هودا بوو.
یۆعاشی به‌رپرسیاری ئه‌مباره‌كانی زه‌یت بوو. - 29
- شیتره‌یی شارۆنی لێپرسراوی ئه‌و مانگایانه بوو كه له ده‌شتاییه‌كانی شارۆندا ده‌له‌وه‌ڕان.
شافاتی كوڕی عه‌دلای لێپرسراوی مانگاكانی ناو دۆڵه‌كان بوو. - 30
- ئۆبیلی ئیسماعیلی لێپرسراوی وشتره‌كان بوو.
یه‌حده‌یاهوی مێرۆنۆتی لێپرسراوی گوێدرێژه‌كان بوو. - 31
- یازیزی هاجه‌ری لێپرسراوی مه‌ڕه‌كان بوو.
هه‌موو ئه‌مانه لێپرسراوی ماڵوموڵكهكانی داودی پاشا بوون. - 32
- یۆناتانی مامی داودیش ڕاوێژكار بوو، پیاوێكی تێگه‌یشتوو و سه‌رقه‌ڵه‌م بوو، یه‌حیێلی كوڕی حهكمۆنیش چاودێری كوڕه‌كانی پاشا بوو.
- 33
- ئه‌حیتۆفه‌ل ڕاوێژكاری پاشا بوو.
حوشه‌ی ئه‌ركیش هاوڕێی پاشا بوو. - 34
- له‌پاش ئه‌حیتۆفه‌لیش یه‌هۆیاداعی كوڕی به‌نایا بوو به ڕاوێژكار، دوای ئه‌میش ئه‌بیاتار جێگه‌ی گرته‌وه.
یۆئابیش سه‌ركرده‌ی سوپاكه‌ی پاشا بوو.
- a. 27:3 سه‌ربازه‌كانی له‌شكر بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له ساڵێك له ئه‌ركدا بوون و دوای ئه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری ئاسایی خۆیان.
- b. 27:28 زوورگ: له ته‌پۆڵكه به‌رزتره، هه‌روه‌ك به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو له كوردستان.