عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - یەساخار
 - 1
 - کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن. - 2
 - کوڕەکانی تۆلاع:
عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە. - 3
 - کوڕەکەی عوزی:
یزرەحیا بوو،
کوڕەکانی یزرەحیاش:
میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون. - 4
 - بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
 - 5
 - خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
 - بنیامین
 - 6
 - کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
بەلەع، بەکەر و یەدیعێل. - 7
 - کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون. - 8
 - کوڕەکانی بەکەریش:
زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون. - 9
 - لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
 - 10
 - کوڕەکەی یەدیعێلیش:
بلهان بوو،
کوڕەکانی بلهانیش:
یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر. - 11
 - هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
 - 12
 - شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
 - نەفتالی
 - 13
 - کوڕەکانی نەفتالی:
یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە[a] بوون. - مەنەشە
 - 14
 - نەوەکانی مەنەشە:
نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. - 15
 - ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو.
 - 16
 - مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
 - 17
 - کوڕەکەی ئولامیش:
بدان بوو.
ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون. - 18
 - هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
 - 19
 - کوڕەکانی شەمیداعیش:
ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام. - ئەفرایم
 - 20
 - نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
تەحەس کوڕی ئەلیعادا، - 21
 - زاڤاد کوڕی تەحەس و
شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. - 22
 - جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن.
 - 23
 - پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو.
 - 24
 - هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
 - 25
 - ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح، - 26
 - لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، - 27
 - نون کوڕی ئەلیشاماع و
یەشوع کوڕی نون. - 28
 - زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی.
 - 29
 - بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
 - ئاشێر
 - 30
 - کوڕەکانی ئاشێر:
یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو. - 31
 - کوڕەکانی بەریعە:
حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو. - 32
 - کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
 - 33
 - کوڕەکانی یەفلێت:
پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون. - 34
 - کوڕەکانی شۆمێر:
ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام. - 35
 - کوڕەکانی هێلەمی براشی:
چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال. - 36
 - کوڕەکانی چۆفەح:
سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، - 37
 - بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
 - 38
 - کوڕەکانی یەتەر:
یەفونە، پیسپا و ئەرا. - 39
 - کوڕەکانی عولا:
ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا. - 40
 - هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.
 
- a. 7:13 کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29.
 

