عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - یەساخار
- 1
- کوڕەکانی یەساخاریش چوار بوون:
 تۆلاع، پوڤە، یاشوڤ و شیمرۆن.
- 2
- کوڕەکانی تۆلاع:
 عوزی، ڕەفایا، یەریێل، یەحمەی، یەڤسام و ساموئێل، کە گەورەکانی بنەماڵەکانیان بوون. نەوەی تۆلاع بوون و لە ماوەی پاشایەتی داود، ژمارەیان بیست و دوو هەزار و شەش سەد جەنگاوەر بوو، بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە.
- 3
- کوڕەکەی عوزی:
 یزرەحیا بوو،
 کوڕەکانی یزرەحیاش:
 میکائیل، عۆبەدیا، یۆئێل و یەشیا، ئەمانە هەر پێنجیان سەرکردە بوون.
- 4
- بەپێی ڕەچەڵەک و بنەماڵەکانیان، سی و شەش هەزار جەنگاوەری ئامادەباشیان هەبوو بۆ جەنگ، چونکە ژن و منداڵیان زۆر بوو.
- 5
- خزمەکانیشیان لە هەموو خێڵەکانی یەساخار، جەنگاوەری ئازا بوون بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە بە هەموویانەوە هەشتا و حەوت هەزار جەنگاوەر بوون.
- بنیامین
- 6
- کوڕەکانی بنیامینیش سێ بوون:
 بەلەع، بەکەر و یەدیعێل.
- 7
- کوڕەکانی بەلەع پێنج بوون:
 ئەچبۆن، عوزی، عوزیێل، یەریمۆت و عیری، ئەمانیش گەورەی بنەماڵەکانیان بوون، نەوەکانیان بەپێی ڕەچەڵەکیان بیست و دوو هەزار و سی و چوار جەنگاوەر بوون.
- 8
- کوڕەکانی بەکەریش:
 زەمیرا، یۆعاش، ئەلیعەزەر، ئەلیۆعێنەی، عۆمری، یەرێمۆت، ئەبیا، عەناتۆت و عالەمەت، هەموو ئەمانە کوڕی بەکەر بوون.
- 9
- لەناو ڕەچەڵەکنامەکەیان بیست هەزار و دوو سەد جەنگاوەر تۆمار کران، بەپێی گەورەی بنەماڵەکانیان.
- 10
- کوڕەکەی یەدیعێلیش:
 بلهان بوو،
 کوڕەکانی بلهانیش:
 یەعوش، بنیامین، ئێهود، کەنعەنا، زێتان، تەرشیش و ئەحیشاحەر.
- 11
- هەموو ئەوانە گەورەی بنەماڵەکانی یەدیعێل بوون، حەڤدە هەزار و دوو سەد جەنگاوەری ئامادەباش بۆ جەنگ.
- 12
- شوپیم و حوپیم لە نەوەی عیر بوون، حوشیمیش لە نەوەی ئەحێر بوو.
- نەفتالی
- 13
- کوڕەکانی نەفتالی:
 یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە[a] بوون.
- مەنەشە
- 14
- نەوەکانی مەنەشە:
 نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو.
- 15
- ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو.
- 16
- مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون.
- 17
- کوڕەکەی ئولامیش:
 بدان بوو.
 ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون.
- 18
- هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو.
- 19
- کوڕەکانی شەمیداعیش:
 ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام.
- ئەفرایم
- 20
- نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە:
 شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح،
 تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس،
 تەحەس کوڕی ئەلیعادا،
- 21
- زاڤاد کوڕی تەحەس و
 شوتەلەح کوڕی زاڤاد.
 ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران.
- 22
- جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن.
- 23
- پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو.
- 24
- هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێتحۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا.
- 25
- ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح،
 تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح،
- 26
- لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان،
 ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود،
- 27
- نون کوڕی ئەلیشاماع و
 یەشوع کوڕی نون.
- 28
- زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێتئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی.
- 29
- بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێتشان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون.
- ئاشێر
- 30
- کوڕەکانی ئاشێر:
 یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو.
- 31
- کوڕەکانی بەریعە:
 حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو.
- 32
- کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو.
- 33
- کوڕەکانی یەفلێت:
 پاسەک، بیمهال و عەشڤات.
 ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون.
- 34
- کوڕەکانی شۆمێر:
 ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام.
- 35
- کوڕەکانی هێلەمی براشی:
 چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال.
- 36
- کوڕەکانی چۆفەح:
 سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا،
- 37
- بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا.
- 38
- کوڕەکانی یەتەر:
 یەفونە، پیسپا و ئەرا.
- 39
- کوڕەکانی عولا:
 ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا.
- 40
- هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.
- a. 7:13 کەنیزەی ڕاحێل بوو، بڕوانە پەیدابوون 29:29.

