عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نموونه‌ی مه‌نجه‌ڵ
- 1
- له ده‌ی مانگی ده‌ی ساڵی نۆیه‌م[a] فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئه‌م به‌رواره تۆمار بكه، هه‌ر ئه‌م ڕۆژه، چونكه هه‌ر له‌م ڕۆژه‌دا بوو پاشای بابل گه‌مارۆی ئۆرشه‌لیمی دا.
- 3
- په‌ندێك بۆ بنه‌ماڵه‌ی یاخیبوو بهێنه‌وه و پێیان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”مه‌نجه‌ڵ له‌سه‌ر ئاگر دابنێ،
دایبنێ و ئاوی تێ بكه. - 4
- پارچه گۆشته‌كانی تێدا كۆبكه‌ره‌وه،
هه‌موو پارچه چاكه‌كان، ڕان و شان،
پڕی بكه له ئێسكی هه‌ڵبژارده. - 5
- باشترین مه‌ڕی مێگه‌ل ببه و
دار له‌ژێر مه‌نجه‌ڵی ئێسكه‌كانی كۆبكه‌ره‌وه،
به ته‌واوی بیكوڵێنه،
با ئیسكهكانیشی له‌ناویدا بكوڵێن. - 6
- «”چونكه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”قوڕبه‌سه‌ر شاره خوێنڕێژه‌كه،
ئه‌و مه‌نجه‌ڵه‌ی ژهنگهكهی خۆی تێدایه،
ژهنگهكهی لێ ده‌رنه‌چوو!
پارچه‌پارچه ده‌ریبهێنن،
تیروپشكی له‌سه‌ر مه‌كه‌ن. - 7
- «”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێنه‌ی ڕشتوویه‌تی له‌ناوه‌ڕاستیدایه،
چونكه له‌سه‌ر به‌ردی ڕووت دایناوه،
نه‌یڕشته سه‌ر زه‌وی،
تاكو به خۆڵ دایپۆشێت. - 8
- بۆ هه‌ڵچوونی تووڕه‌یی و بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه
خوێنه‌كه‌ی ئه‌وم له‌سه‌ر به‌ردێكی ڕووت دانا،
تاكو دانه‌پۆشرێت. - 9
- «”له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”قوڕبه‌سه‌ر شاره خوێنڕێژه‌كه!
هه‌روه‌ها منیش كه‌ڵه‌كه داره‌كه‌ی گه‌وره ده‌كه‌م. - 10
- دار زۆر بكه و ئاگری تێبه‌رده،
گۆشته‌كه پێ بگه‌یه‌نه،
به ته‌واوی به‌هاراتی پێوه بكه،
لێگه‌ڕێ با ئێسكه‌كان بسووتێنێت. - 11
- دوای ئه‌وه مه‌نجه‌ڵه‌كه به به‌تاڵی له‌سه‌ر پشكۆیهكان دابنێ،
با گه‌رم بێت و مسه‌كه‌ی بسووتێت،
جا پیسییه‌كه‌ی تێیدا ده‌توێته‌وه و
ژهنگهكهی نامێنێت. - 12
- ڕه‌نجیان به خه‌سار چوو،
ژه‌نگه زۆره‌كه‌ی لانه‌درا،
ته‌نانه‌ت به ئاگریش. - 13
- «”جا پیسییهكهت به‌دڕه‌وشتییه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵم دا پاكت بكه‌مه‌وه به‌ڵام پاك نه‌بوویته‌وه، هه‌ر له پیسییهكهت پاك نابیته‌وه هه‌تا تووڕه‌یی خۆمت به‌سه‌ردا دانهمركێنمهوه.
- 14
- «”من یه‌زدانم، ئه‌وه‌م فه‌رموو، دێته دی و ده‌یكه‌م. نه ده‌ستت لێ ده‌پارێزم و نه دڵم پێت ده‌سووتێت و نه پاشگه‌ز ده‌بمه‌وه. به‌گوێره‌ی ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانت حوكمت ده‌ده‌ن، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- مردنی ژنی حزقیێل
- 15
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 16
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، من خه‌ریكم به لێدانی گورزێك ئه‌وه‌ی چاوت ئاره‌زووی ده‌كات لێتی ده‌ستێنم، جا مه‌لاوێوه و مه‌گریێ و فرمێسك مه‌ڕێژه.
- 17
- به كپی ئاخ هه‌ڵكێشه، شیوه‌ن مه‌گێڕه بۆ مردوو. مێزه‌ر له خۆت بپێچه، با پێڵاوه‌كانت له پێتدا بن و سمێڵت دامه‌پۆشه و نانی ماته‌م مه‌خۆ.»
- 18
- بۆ به‌یانی قسه‌م له‌گه‌ڵ گه‌ل كرد و بۆ ئێواره ژنه‌كه‌م مرد، ڕۆژی دواتریش چۆن فه‌رمانم پێ كرابوو وام كرد.
- 19
- ئینجا گه‌ل لێیان پرسیم: «ئایا پێمان ناڵێیت، ئه‌مه‌ی تۆ ده‌یكه‌یت په‌یوه‌ندی چییه به ئێمه‌وه؟»
- 20
- منیش وه‌ڵامم دانه‌وه: «فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 21
- له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل قسه بكه و بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من خه‌ریكم پیرۆزگای خۆم گڵاو ده‌كه‌م، ئه‌و قه‌ڵایه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ن، ئاره‌زووی چاوتان و خۆشی گیانتانه. كوڕ و كچه‌كانتان، ئه‌وانه‌ی به‌جێتان هێشتن به شمشێر ده‌كوژرێن.
- 22
- من چیم كرد ئێوه‌ش به هه‌مان شێوه ده‌كه‌ن، سمێڵتان داناپۆشن و نانی ماته‌م ناخۆن.
- 23
- مێزهرهكانتان به سه‌رتانه‌وه و پێڵاوه‌كانتان له پێتان ده‌بێت، شیوه‌ن ناگێڕن و ناگریێن، به‌ڵكو به تاوانه‌كانتانه‌وه ده‌فه‌وتێن و بۆ یه‌كتری ده‌نوزێنه‌وه.
- 24
- حزقیێل بۆ ئێوه ده‌بێته نیشانه. هه‌موو ئه‌وه‌ی كردی ئێوه‌ش ده‌یكه‌ن. كاتێك ئه‌مه ڕووده‌دات، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانی باڵاده‌ستم.“
- 25
- «تۆش، ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه قه‌ڵاكه‌یان لێ ده‌ستێنمه‌وه، كه شادی و شانازییانه، ئاره‌زووبه‌خشی چاوانیانه و خۆشی دڵیانه، هه‌روه‌ها كوڕ و كچیشیان لێ ده‌ستێنمه‌وه،
- 26
- هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا، دهربازبووێك دێت بۆ لات وه‌ك هه‌واڵده‌رێك.
- 27
- له‌و ڕۆژه‌دا زمانت بۆ دهربازبووهكه ده‌كرێته‌وه قسه ده‌كه‌یت و چیتر لاڵ نابیت. بۆیان ده‌بیت به نیشانه، ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم.»
- a. 24:1 به‌پێی ساڵنامه‌ی یه‌هودا به‌رامبه‌ر به ساڵنامه‌ی ئێستا ده‌كاته پێنجی مانگی یه‌ك ساڵی 587ی پێش زایین. بڕوانه \+xt دووه‌م پاشایان 25:1\+xt*.