عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ئەو سروشەی[a] کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات.
 - سکاڵای حەبەقوق
 - 2
 - ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم و
تۆش گوێ ناگریت؟
هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم و
تۆش ڕزگار ناکەیت؟ - 3
 - بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟
بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟
وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،
ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات. - 4
 - لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە و
دادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.
خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،
لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت. - وەڵامی یەزدان
 - 5
 - «تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،
بە تەواوی سەرسام بن،
چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،
ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن. - 6
 - من بابلییەکان[b]  هەڵدەستێنمەوە،
گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،
بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،
بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە. - 7
 - تۆقێنەر و ترسێنەرە،
خۆیان حوکم دادەنێن و
شکۆی خۆیان دەسەپێنن. - 8
 - ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن و
لە گورگی ئێواران توندوتیژترن،
سوارەکانی بە پڕتاوی
لە دوورەوە دێن،
وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن. - 9
 - هەموو بۆ ستەمکاری دێن،
ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،
وەک لم دیل کۆدەکەنەوە. - 10
 - گاڵتە بە پاشایان دەکەن و
میران دەکەنە گاڵتەجاڕ،
بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،
خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن. - 11
 - ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،
تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.» - دووەم سکاڵای حەبەقوق
 - 12
 - ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟
خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.
ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،
ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە. - 13
 - چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،
ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.
کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟
بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟ - 14
 - مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،
وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە. - 15
 - دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،
بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،
لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،
لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە. - 16
 - هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت و
بخووری بۆ دەسووتێنێت،
چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت و
خواردنەکەی چەورە. - 17
 - هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،
بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟ 
- a. 1:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.
 - b. 1:6 عیبری: کلدانییەکان؛ لەژێر سەرکردایەتی نەبوخودنەسری دووەم بوون.
 

