عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سروشێک سەبارەت بە بابل
 - 1
 - سروشێک[a] سەبارەت بە بابل ئەوەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی:
 - 2
 - لەسەر کێوێکی ڕووت ئاڵایەک هەڵبکەن،
دەنگیان لێ بەرز بکەنەوە،
دەست ڕابشەکێنن با بێنە ژوورەوە
بۆ ناو دەرگای میران. - 3
 - من فەرمانم بە تەرخانکراوەکانم کرد،
هەروەها بانگی پاڵەوانەکانی خۆمم کرد لەبەر تووڕەییم،
ئەو پاڵەوانانەی دڵخۆشن بە سەرکەوتنم. - 4
 - گوێ بگرن، دەنگی هەراوهۆریا لە چیاکان دێت،
وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر!
گوێ بگرن، دەنگی هاتوهەرای شانشینەکان دێت،
وەک دەنگی نەتەوەکان کۆبوونەتەوە!
یەزدانی سوپاسالار
سوپایان لێ پێکدەهێنێت بۆ جەنگ! - 5
 - لە خاکێکی دوورەوە دێن،
لەوپەڕی ئاسمانەوە دێن،
یەزدان و چەکەکانی تووڕەیی،
بۆ تێکوپێکدانی سەراپای زەوی. - 6
 - واوەیلا بکەن، چونکە ڕۆژی یەزدان[b]  نزیک بووەتەوە،
وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. - 7
 - لەبەر ئەوە هەموو دەستەکان شل دەبن،
هەموو دڵێکی مرۆڤ دەتوێتەوە. - 8
 - ڕادەچڵەکێن،
ئازار و ژان دەیانگرێت،
وەک منداڵبوو دەتلێنەوە.
پیاو واقی وڕدەمێنێت لە هاوڕێکەی،
ڕوویان وەک ڕووی گڕی ئاگرە. - 9
 - ئەوەتا ڕۆژی یەزدان دێت،
سەختە، توندوتیژ و تووڕەیی بە جۆشە،
بۆ ئەوەی زەوی وێران بکات و
گوناهبارانی لێ ببڕێتەوە. - 10
 - ئەستێرەکانی ئاسمان و کەلووەکانی
ڕووناکییان دەرناخەن،
خۆر لە کاتی هەڵاتنی تاریک دادێت،
مانگیش ڕووناکییەکەی نادرەوشێتەوە. - 11
 - سزای جیهان دەدەم لەسەر خراپەکەی،
بەدکارانیش لەسەر تاوانەکانیان،
کۆتایی دەهێنم بە فیزی لووتبەرزان و
سەری بێ ویژدانەکان شۆڕ دەکەم. - 12
 - مرۆڤ لە زێڕی بێگەرد دەگمەنتر دەکەم و
ئادەمیزادیش لە زێڕی ئۆفیر. - 13
 - لەبەر ئەوە ئاسمان دەهەژێنم و
زەویش لە شوێنی خۆی دەلەرزێت،
لەبەر تووڕەیی یەزدانی سوپاسالار و
لە ڕۆژی هەڵچوونی تووڕەییەکەی. - 14
 - وەک مامزی ڕاونراو دەبێت و
وەک ڕانە مەڕ کەس نەبێت کۆی بکاتەوە،
هەرکەسە ڕوو لە گەلەکەی خۆی دەکات و
هەرکەسە بەرەو خاکەکەی خۆی هەڵدێت. - 15
 - ئەوەی بدۆزرێتەوە دەدرێتە بەر خەنجەر و
ئەوەی بگیرێت بە شمشێر دەکوژرێت. - 16
 - منداڵەکانیان لەبەرچاویان پارچەپارچە دەکرێن و
ماڵیان تاڵان دەکرێت و ژنەکانیان زەوت دەکرێن. - 17
 - ئەوەتا من مادەکان لە دژیان هەڵدەستێنم،
ئەوانەی گوێ بە زیو نادەن و
کەیفیان بە زێڕ نایەت. - 18
 - کەوانەکانیان لاوان تێکدەشکێنن،
بەزەییان بە کۆرپەکاندا نایەتەوە،
دڵیان بە منداڵان ناسووتێت. - 19
 - بابلی شکۆمەندی شانشینەکان و
جوانی شانازی بابلییەکان
وەک سەدۆم و عەمۆرا دەبێت،
کە لەلایەن خوداوە سەرەوژێر کرابێت. - 20
 - هەتاهەتایە ئاوەدان ناکرێتەوە و
نەوە دوای نەوە کەس تێیدا نیشتەجێ نابێت،
عەرەب لەوێ دەوار هەڵنادات،
شوانەکان لەوێ مێگەل مۆڵ نادەن. - 21
 - بەڵام لەوێ دڕندە بیابانییەکان ڕادەکشێن،
چەقەڵ خانووەکانی پڕ دەکەن؛
کوندەپەپوو لەوێ نیشتەجێ دەبێت،
تەگە لەوێ سەما دەکەن. - 22
 - کەمتیار لەناو قەڵاکانی بابل دەلوورێنێت،
چەقەڵیش لەناو کۆشکەکانی.
کاتەکەی نزیکە بۆ هاتن،
ڕۆژگاری درێژە ناکێشێت. 
- a. 13:1 فەرموودەیەکی خودایە کە لە ڕێگای ڕۆحی پیرۆزەوە بۆ مرۆڤ هاتبێت.
 - b. 13:6 ڕۆژی سزادانی گوناهباران و ڕزگارکردنی گەلی خودا.
 

