عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- كێ باوه‌ڕی به په‌یامه‌كه‌مان كرد و
هێزی یه‌زدان بۆ كێ ده‌ركه‌وت؟ - 2
- به‌نده‌كه وه‌ك چه‌كه‌ره له‌به‌رده‌می باڵای كرد،
وه‌ك ڕه‌گ له خاكێكی تینوو گه‌شه‌ی كرد.
نه جوانی هه‌بوو و نه پایه‌به‌رزی هه‌تا سه‌رنجمان بۆی بچێت،
نه دیمه‌ن هه‌تا ئاره‌زووی بكه‌ین. - 3
- ڕیسوا و سووك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه،
پیاوی ئازار و شاره‌زای ناخۆشی.
وه‌ك یه‌كێك خه‌ڵك ڕووی خۆیانی لێ بشارنه‌وه،
ڕیسوا بوو و به هیچمان نه‌زانی. - 4
- به دڵنیاییه‌وه ده‌رده‌كانی ئێمه‌ی هه‌ڵگرت،
ئازاره‌كانی ئێمه‌ی برد،
ئێمه‌ش وامانزانی له‌لایه‌ن خوداوه گورزی به‌ركه‌وتووه،
لێی دراوه و زه‌لیله. - 5
- به‌ڵام ئه‌و له‌به‌ر یاخیبوونه‌كانمان بریندار بوو،
له‌به‌ر تاوانه‌كانمان وردوخاشكرا.
ئه‌و له پێناوی ئاشتبوونه‌وه‌ی ئێمه سزای چێژت،
به برینه‌كانی ئه‌و چاك بووینه‌وه. - 6
- هه‌موو وه‌ك مه‌ڕ بڵاوه‌مان كردووه،
هه‌ریه‌كه ملی ڕێگای خۆمان گرتووه،
به‌ڵام یه‌زدان هه‌موو تاوانه‌كانی ئێمه‌ی
خسته سه‌ر ئه‌و. - 7
- زه‌لیل كرا و سته‌میان لێ‌كرد،
به‌ڵام ده‌می نه‌كرده‌وه.
ئه‌و وه‌ك به‌رخ بۆ سه‌ربڕین بردرا،
وه‌ك چۆن مه‌ڕێك له‌به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌ی خورییه‌كه‌ی ده‌بڕنه‌وه بێده‌نگه،
ئه‌و ده‌می نه‌كرده‌وه. - 8
- به سته‌م و حوكم به‌سه‌ردادان بردرا.
به‌ڵام كێ له نه‌وه‌ی سه‌رده‌می خۆی له دژی وه‌ستایه‌وه؟
چونكه له جیهانی زیندووان هه‌ڵگیرا،
له‌به‌ر یاخیبوونی گه‌له‌كه‌م ئه‌و لێی درا. - 9
- گۆڕی له‌گه‌ڵ به‌دكاران دانرا،
دوای مردنی له گۆڕی ده‌وڵه‌مه‌ندێك نێژرا،
هه‌رچه‌نده سته‌مكاری نه‌كرد و
فڕوفێڵی له‌سه‌ر زار نه‌بوو. - 10
- به‌ڵام خواستی یه‌زدان بوو وردوخاشی بكات و ئازار بكێشێت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌زدان ژیانی كرد به قوربانی تاوان،
نه‌وه و ڕۆژگاری درێژ ده‌بینێت،
خواستی یه‌زدان به ده‌ستی ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. - 11
- له‌دوای ئه‌و ئازاره‌ی به‌رگه‌ی گرت،
ڕووناكی ژیان ده‌بینێت و تێر ده‌بێت،
به زانینی به‌نده ڕاستودروستهكهم زۆر كه‌س بێ‌تاوان ده‌كات و
ئه‌و تاوانه‌كانیان هه‌ڵده‌گرێت. - 12
- له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌زنه‌كان به‌شی ده‌ده‌م،
له‌گه‌ڵ به‌هێزه‌كان ده‌ستكه‌وت به‌ش ده‌كات،
چونكه بۆ مردن گیان له‌سه‌ر ده‌ست بوو و
له‌گه‌ڵ یاخیبووان ژمێردرا،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوناهی زۆر كه‌سی هه‌ڵگرت و
داكۆكی له یاخیبووان كرد.