عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد و
هێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟ - 2
 - بەندەکە وەک چەکەرە لەبەردەمی باڵای کرد،
وەک ڕەگ لە خاکێکی تینوو گەشەی کرد.
نە جوانی هەبوو و نە پایەبەرزی تاوەکو سەرنجمان بۆی بچێت،
نە دیمەن تاوەکو ئارەزووی بکەین. - 3
 - ڕیسوا و سووک لەلایەن خەڵکەوە،
پیاوی ئازار و شارەزای ناخۆشی.
وەک یەکێک خەڵک ڕووی خۆیانی لێ بشارنەوە،
ڕیسوا بوو و بە هیچمان نەزانی. - 4
 - بە دڵنیاییەوە دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت،
ئازارەکانی ئێمەی برد،
ئێمەش وامانزانی لەلایەن خوداوە گورزی بەرکەوتووە،
لێی دراوە و زەلیلە. - 5
 - بەڵام ئەو لەبەر یاخیبوونەکانمان بریندار بوو،
لەبەر تاوانەکانمان وردوخاشکرا.
ئەو لە پێناوی ئاشتبوونەوەی ئێمە سزای چێژت،
بە برینەکانی ئەو چاک بووینەوە. - 6
 - هەموومان وەک مەڕ وێڵ و سەرگەردان بووین،
هەریەکەمان ملی ڕێگای خۆی گرتووە،
بەڵام یەزدان هەموو تاوانەکانی ئێمەی
خستە سەر ئەو. - 7
 - زەلیل کرا و ستەمیان لێکرد،
بەڵام دەمی نەکردەوە.
ئەو وەک بەرخ بۆ سەربڕین بردرا،
وەک چۆن مەڕێک لەبەردەستی ئەوانەی خورییەکەی دەبڕنەوە بێدەنگە،
ئەو دەمی نەکردەوە. - 8
 - بە ستەم و حوکم بەسەردادان بردرا.
بەڵام کێ لە نەوەی سەردەمی خۆی لە دژی وەستایەوە؟
چونکە لە جیهانی زیندووان هەڵگیرا،
لەبەر یاخیبوونی گەلەکەم ئەو لێی درا. - 9
 - گۆڕی لەگەڵ بەدکاران دانرا،
دوای مردنی لە گۆڕی دەوڵەمەندێک نێژرا،
هەرچەندە ستەمکاری نەکرد و
فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو. - 10
 - بەڵام خواستی یەزدان بوو وردوخاشی بکات و ئازار بکێشێت،
لەگەڵ ئەوەشدا یەزدان ژیانی کرد بە قوربانیی تاوان،
نەوە و ڕۆژگاری درێژ دەبینێت،
خواستی یەزدان بە دەستی ئەو سەردەکەوێت. - 11
 - لەدوای ئەو ئازارەی بەرگەی گرت،
ڕووناکی ژیان دەبینێت و تێر دەبێت،
بەندە ڕاستودروستەکەم بە ئەزموونی خۆی زۆر کەس بێتاوان دەکات و
ئەو تاوانەکانیان هەڵدەگرێت. - 12
 - لەبەر ئەوە لەگەڵ مەزنەکان بەشی دەدەم،
لەگەڵ بەهێزەکان دەستکەوت بەش دەکات،
چونکە ژیانی خۆی بەخت کرد و
لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا،
لەبەر ئەوەی گوناهی زۆر کەسی هەڵگرت و
داکۆکی لە یاخیبووان کرد. 

