عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پەیامێک سەبارەت بە مۆئاب
 - 1
 - بۆ مۆئاب:
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت:
«قوڕبەسەر نیبۆ، چونکە وێران دەبێت،
قیریاتەیم شەرمەزار دەبێت و دەگیرێت،
قەڵاکە شەرمەزار دەبێت و دەڕووخێت. - 2
 - شانازی مۆئاب نامێنێت،
لە حەشبۆن پیلانی خراپەیان لە دژی گێڕا،
”وەرن، با کۆتایی بەو نەتەوەیە بهێنین.“
هەروەها تۆش ئەی مەدمێن[a] کپ دەبیت،
شمشێر دوات دەکەوێت. - 3
 - گوێ لە دەنگی هاوار بگرن لە حۆرۆنایمەوە دێت،
هاواری لەناوچوون و وێرانبوونێکی گەورە. - 4
 - مۆئاب تێکدەشکێت،
بچووکەکانی هاواریان لێ بەرز دەبێتەوە. - 5
 - سەردەکەون بۆ هەورازەکەی ڕێگای لوحیت،
بەدەم ڕێگاوە بەکوڵ دەگریێن،
لە ڕێگا نشێوەکەی بەرەو حۆرۆنایم
هاواری شکست دەبیسترێت. - 6
 - هەڵێن و خۆتان دەرباز بکەن!
ببن بە سەرو لە چۆڵەوانی. - 7
 - لەبەر پشتبەستنت بە کردار و گەنجینەکانت،
تۆش دەگیرێیت،
کەمۆش[b] ڕاپێچ دەکرێت،
کاهین و پیاوە گەورەکانی پێکەوە. - 8
 - وێرانکەر بۆ هەموو شارۆچکەکان دێت،
هیچ شارۆچکەیەک دەرباز نابێت.
دۆڵ لەناودەچێت،
دەشت وێران دەبێت،
وەک ئەوەی یەزدان فەرمووی. - 9
 - خوێ بەسەر خاکی مۆئابدا بکەن،
چونکە دەبێتە چۆڵەوانی.[c]
شارۆچکەکانی وێران دەبن،
بەبێ ئاوەدانی دەبن. - 10
 - «نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە تەوەزەلی کاری یەزدان دەکات!
نەفرەت لێکراوە ئەوەی شمشێرەکەی لە خوێنڕشتن ڕادەگرێت! - 11
 - «مۆئاب لە هەڕەتی گەنجییەوە دڵنیایە،
ڕاپێچیش نەکراوە،
وەک مەی بەسەر خڵتەکەیەوە مەنگە،
لە دەفرێکەوە بۆ دەفرێکی دیکە نەشڵەقاوە،
لەبەر ئەوە تامەکەی هەر ماوە و
بۆنیشی نەگۆڕاوە. - 12
 - یەزدان دەفەرموێت:
لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،
بۆ تێکدانی ئەو کەسانەی بۆ دەنێرم کە لە ئەمباری مەی ئیش دەکەن،
ئەوان دەیڕێژن و
دەفرەکانی بەتاڵ دەکەن و
گۆزەکانی وردوخاش دەکەن. - 13
 - جا مۆئاب شەرمەزاری کەمۆش دەبێت،
هەروەک بنەماڵەی ئیسرائیل شەرمەزاری بێتئێل بوون
کە پشتیان پێی بەستبوو. - 14
 - «چۆن دەڵێن: ”ئێمە پاڵەوانین و
پیاوی بەهێزین بۆ جەنگ“؟ - 15
 - مۆئاب تەفروتونا دەبێت، شارۆچکەکانی داگیر دەکرێت،
باشترین لاوەکانی بۆ سەربڕین دادەبەزن.»
ئەمە فەرمایشتی پاشایە، ئەوەی ناوی یەزدانی سوپاسالارە. - 16
 - «لەناوچوونی مۆئاب نزیک بووەتەوە،
بەڵاکەی زۆر بە خێرایی دێت. - 17
 - ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون، بۆی بلاوێننەوە،
ئەی هەموو ئەوانەی ناوبانگی دەزانن،
بڵێن: ”چۆن داردەستی بەهێز شکا،
شکۆ و دەسەڵاتی نەما!“ - 18
 - «لە شکۆمەندی خۆت وەرە خوارەوە و
لەسەر زەوی وشک دابنیشە،
ئەی دانیشتووانی شاری دیڤۆن،
چونکە تەفروتوناکەرەکەی مۆئاب
دێتە سەر ئێوە،
شارە قەڵابەندەکانی ئێوە کاول دەکات. - 19
 - ئەی دانیشتووانی شاری عەرۆعێر،
لەسەر ڕێگا بوەستن و بڕوانن.
لە پیاوی هەڵاتوو و ژنی دەربازبوو بپرسن،
بڵێن: ”چی ڕوویدا؟“ - 20
 - مۆئاب ئابڕووی چوو، چونکە شکێنرا.
واوەیلا بکە و هاوار بکە!
لەلای ڕووباری ئەرنۆنەوە ڕایبگەیەنن
کە مۆئاب تەفروتونا بووە. - 21
 - حوکمدان بەسەر زەوی دەشتەکەدا هات،
بەسەر حۆلۆن و یەهچا و مێفەعەت، - 22
 - بەسەر دیڤۆن و نیبۆ و بێتدیڤلاتایم،
 - 23
 - بەسەر قیریاتەیم و بێتگاموول و بێتمەعۆن،
 - 24
 - بەسەر قەریۆت و بۆزرا،
بەسەر هەموو شارۆچکەکانی خاکی مۆئاب، دوور و نزیکەکان. - 25
 - هێزی مۆئاب بڕایەوە،
بازووی شکا.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 26
 - «سەرخۆشی بکەن،
چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی.
با مۆئاب لەناو ڕشانەوەکەی خۆی بگەوزێت،
ببێتە مایەی گاڵتەجاڕی. - 27
 - ئەی تۆ بە ئیسرائیل پێنەکەنیت؟
ئایا ئەو لەنێو دزان گیرا،
هەر کاتێک باست دەکرد،
سەرت دەلەقاند؟ - 28
 - ئەی دانیشتووانی مۆئاب،
شارۆچکەکان بەجێبهێڵن و لەناو بەردەکاندا نیشتەجێ بن.
وەک کۆتر بن کە هێلانەکەی
لەدەم ئەشکەوتدا دروست دەکات. - 29
 - «لووتبەرزی مۆئابمان بیستووە،
زۆر لووتبەرزە،
خۆبەزلزانی و لووتبەرزی و
فیز و شانازییەکەی لە دڵەوە. - 30
 - یەزدان دەفەرموێت: من بێ شەرمی ئەوم زانیوە، بەڵام قسەی پووچە.
کردارە پووچەکانی بێ سوودن. - 31
 - لەبەر ئەوە واوەیلا بۆ مۆئاب دەکەم،
بۆ سەراپای مۆئاب هاوار دەکەم،
بۆ پیاوانی قییر حەراسەت دەنووزێمەوە. - 32
 - ئەی مێوی سیڤما،
وەک گریانی یەعزێر بۆت دەگریێم.
لقەکانت لە دەریا پەڕینەوە،
گەیشتنە دەریای یەعزێر.
تەفروتوناکەر کەوتە سەر
میوە پێگەیشتوو و هێشووە ترێیەکانت. - 33
 - خۆشی و دڵشادی داماڵران
لە ڕەزەکان و لە خاکی مۆئاب.
شەرابم لە گوشەر ڕاگرت،
بە هاواری خۆشییەوە پێپەست ناکرێت،
ئەگەر هاوارکردن هەبێت،
لە خۆشیدا هاوار ناکەن. - 34
 - «دەنگی هاواریان بەرزبووەوە،
لە حەشبۆنەوە هەتا ئەلعالێ و هەتا یەهەچ،
لە زۆعەرەوە هەتا حۆرۆنایم و عەگلەت شەلیشیا،
چونکە هەروەها ئاوی نیمریمیش وشک دەبێت. - 35
 - لە مۆئاب کۆتایی دەهێنم
بەوانەی لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانی پێشکەش دەکەن و
بخوور بۆ خوداوەندەکانی دادەگیرسێنن.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 36
 - «لەبەر ئەوە دڵم بۆ مۆئاب وەک شمشاڵ ناڵەی دێت،
دڵم بۆ پیاوانی قییر حەراسەت وەک شمشاڵ دەناڵێنێت،
چونکە ئەو سامانەی بەدەستیان هێنا لەناوچوو. - 37
 - هەموو سەرێک تاشراوە و
هەموو ڕیشێک کورت کراوەتەوە،
هەموو دەستێک بریندار کراوە و
هەموو ناوقەدێک بە جلوبەرگی گوش داپۆشراوە. - 38
 - لەسەر هەموو سەربانەکانی مۆئاب و
لە هەموو شەقامەکانی
جگە لە گریان هیچی دیکە نییە،
چونکە مۆئابم شکاند،
وەک گۆزەیەک کەس نەیەوێت.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 39
 - «چۆن شکا! چۆن واوەیلا دەکەن!
چۆن مۆئاب لە شەرمان ڕووی وەرگێڕا!
مۆئاب بووە مایەی گاڵتەجاڕی و
ترسناکی بۆ هەموو ئەوانەی دەوروبەری.» - 40
 - یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەفڕێت،
بەسەر مۆئابدا باڵەکانی لێک دەکاتەوە. - 41
 - قەریۆت دەگیرێت و
قەڵاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانەکانی مۆئاب
وەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت. - 42
 - مۆئاب لەوە دەکەوێت کە ببێتە گەل،
چونکە بەرامبەر بە یەزدان خۆی بە زل زانی. - 43
 - ئەی دانیشتووی مۆئاب،
ترس و چاڵ و تەڵە چاوەڕێت دەکات.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 44
 - «ئەوەی لە ترس هەڵدێت
دەکەوێتە ناو چاڵەکەوە،
ئەوەی لە چاڵەکە دێتە دەرەوە
بە تەڵەکەوە دەبێت،
چونکە ساڵی سزادان
بەسەر مۆئابدا دەهێنم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. - 45
 - «لە سێبەری حەشبۆن
هەڵاتووەکان بە بێهێزی وەستاون،
چونکە لە حەشبۆنەوە ئاگرێک دەرچوو،
گڕێکیش لەنێو سیحۆنەوە،
ناوچەوانی مۆئاب و
کەللەسەری گەلی بە هاتوهاوار دەخوات. - 46
 - قوڕبەسەرت مۆئاب!
خەڵکی کەمۆش لەناوچوو،
کوڕەکانی تۆیان ڕاپێچ کرد و
کچەکانت بە دیل بردران. - 47
 - «بەڵام لە ئاییندەدا،
ڕاپێچکراوەکانی مۆئاب دەگەڕێنمەوە.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
ئێرە کۆتایی حوکم بەسەردادانی مۆئابە. 
- a. 48:2 ناوی شارۆچکەیەک بوو لە خاکی مۆئاب. لە زمانی عیبری وشەی \+tl مەدمێن\+tl* لە ڕووی دەنگەوە لەگەڵ وشەی (کپ بە)ی عیبری نزیکە.
 - b. 48:7 خوداوەندی هەرە گەورەی مۆئابییەکان بوو. بڕوانە سەرژمێری 21:29.
 - c. 48:9 یان: باڵ بدەن بە مۆئاب، بۆ ئەوەی هەڵفڕێت.
 

