عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- شه‌یتان عیسا تاقی ده‌كاته‌وه
- 1
- عیسا پڕ ببوو له ڕۆحی پیرۆز كه ڕووباری ئوردونی به‌جێهێشت، ڕۆحه‌كه به‌ره‌و چۆڵه‌وانی ڕێنمایی كرد.
- 2
- چل ڕۆژ ئیبلیس تاقی ده‌كرده‌وه. به درێژایی ئه‌و ڕۆژانه هیچی نه‌خوارد، كاتێك ماوه‌كه ته‌واو بوو برسی بوو.
- 3
- ئیبلیس پێی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی خودایت، به‌م به‌رده بڵێ با ببێته نان.»
- 4
- عیسا وه‌ڵامی دایه‌وه: «نووسراوه: {مرۆڤ ته‌نها به نان ناژیێت.}[a] »
- 5
- ئینجا ئیبلیس عیسای برده شوێنێكی به‌رز و له چاوتروكانێكدا هه‌موو شانشینه‌كانی جیهانی پیشان دا و
- 6
- پێی گوت: «هه‌موو ئه‌م ده‌سه‌ڵات و شكۆیه‌ی ئه‌وان ده‌ده‌مه تۆ، چونكه دراوه‌ته من و منیش ده‌یده‌م به هه‌ركه‌سێك كه بمه‌وێت.
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌به‌رده‌مم كڕنۆش ببه‌یت، هه‌مووی بۆ تۆ ده‌بێت.»
- 8
- عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: «نووسراوه: {كڕنۆش بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت ده‌به‌یت و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستیت.}[b] »
- 9
- ئینجا ئیبلیس بۆ ئۆرشه‌لیمی برد و له‌سه‌ر گوێسه‌بانه‌ی[c] په‌رستگا ڕایگرت و پێی گوت: «ئه‌گه‌ر تۆ كوڕی خودایت لێره‌وه خۆت هه‌ڵبده خواره‌وه.
- 10
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسراوه:
«{سه‌باره‌ت به تۆ فه‌رمان به فریشته‌كانی ده‌دات،
بۆ ئه‌وه‌ی بتپارێزن، - 11
- له‌سه‌ر ده‌ستیان هه‌ڵتده‌گرن
تاكو پێت به‌ر به‌ردێك نه‌كه‌وێت.}[d] » - 12
- عیساش وه‌ڵامی دایه‌وه: «گوتراوه: {یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان تاقی مه‌كه‌نه‌وه.}[e] »
- 13
- كاتێك ئیبلیس هه‌موو تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واو كرد، به‌جێی هێشت هه‌تا ده‌رفه‌تێكی دیكه.
- عیسا له ناسیره ده‌رده‌كرێ
- 14
- عیسا به هێزی ڕۆحی پیرۆزه‌وه گه‌ڕایه‌وه جه‌لیل، ناوبانگی له هه‌موو دێیه‌كانی ده‌وروپشت بڵاو بووه‌وه.
- 15
- له كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و هه‌موو ستایشیان ده‌كرد.
- 16
- هاته ناسیره كه لێی گه‌وره بووه، وه‌ك نه‌ریتی خۆی ڕۆژی شه‌ممه چووه كه‌نیشت و بۆ خوێندنه‌وه هه‌ستا.
- 17
- په‌ڕتووكی[f] ئیشایا پێغه‌مبه‌ریان دایێ و كردیه‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی دۆزییه‌وه كه تێیدا نووسراوه:
- 18
- «{ڕۆحی یه‌زدان به‌هێزم ده‌كات،
چونكه ده‌ستنیشانی كردووم بۆ مژده‌دان به هه‌ژاران،
منی ناردووه بۆ جاڕدانی ئازادی به‌دیلگیراون،
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی بۆ كوێران،
بۆ ئازادكردنی سته‌ملێكراوان و - 19
- ڕاگه‌یاندنی ساڵی ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدان.}[g] »
- 20
- ئینجا نووسراوه پیرۆزه‌كه‌ی پێچایه‌وه، دایه‌وه خزمه‌تكاره‌كه و دانیشت. هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشت بوون چاویان تێبڕی بوو.
- 21
- ده‌ستی كرد به قسه‌كردن و گوتی: «ئه‌مڕۆ ئه‌م نووسراوه پیرۆزه‌ی گوێتان لێ‌بوو هاته دی.»
- 22
- هه‌موو شایه‌تییان بۆ ده‌دا، سه‌رسام بوون له‌و په‌یامه پڕ له نیعمه‌ته‌ی له ده‌می ده‌هاته ده‌ره‌وه، ده‌یانگوت: «ئه‌مه كوڕه‌كه‌ی یوسف نییه؟»
- 23
- عیسا پێی فه‌رموون: «بێگومان ئه‌م په‌نده‌م پێ ده‌ڵێن: ئه‌ی پزیشك چاره‌سه‌ری خۆت بكه! ئه‌وه‌ی بیستمان و له كه‌فه‌رناحوم كردت، لێره‌ش له شاره‌كه‌تدا بیكه.»
- 24
- هه‌روه‌ها فه‌رمووی: «ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له شاره‌كه‌ی خۆی په‌سه‌ند ناكرێت.
- 25
- له ڕاستیدا پێتان ده‌ڵێم، له سه‌رده‌می ئه‌لیاس زۆر بێوه‌ژن له ئیسرائیل‌دا هه‌بوون، كاتێك سێ ساڵ و شه‌ش مانگ باران نه‌باری، له هه‌موو خاكه‌كه‌دا بووه قاتوقڕییهكی گه‌وره،
- 26
- به‌ڵام ئه‌لیاس بۆ ئه‌وان نه‌نێردرا، به‌ڵكو بۆ بێوه‌ژنێك له شاری سه‌ره‌فه‌ند له ناوچه‌ی سه‌یدا.
- 27
- له سه‌رده‌می ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ریش زۆر گول له ئیسرائیل‌دا هه‌بوون، هیچیان پاك نه‌بوونه‌وه، نه‌عمانی سوری نه‌بێت.»
- 28
- هه‌موو ئه‌وانه‌ی له كه‌نیشته‌كه بوون، كاتێك ئه‌مه‌یان بیست لێی تووڕه بوون.
- 29
- ده‌ریانكرده ده‌ره‌وه‌ی شار، بردییانه سه‌ر لێواری ئه‌و چیایه‌ی شاره‌كه‌یانی له‌سه‌ر بنیاد نرابوو، تاكو فڕێیبده‌نه خواره‌وه.
- 30
- به‌ڵام ئه‌و به ناویاندا تێپه‌ڕی و ڕۆیشت.
- ده‌ركردنی ڕۆحی پیس
- 31
- پاشان عیسا به‌ره‌و كه‌فه‌رناحوم دابه‌زی، كه شارێكی ناوچه‌ی جه‌لیله و له ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد.
- 32
- له فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه وته‌كانی به ده‌سه‌ڵاته‌وه بوو.
- 33
- له كه‌نیشته‌كه‌دا پیاوێك هه‌بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو. به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد:
- 34
- «ئای! عیسای ناسیره‌یی چیت لێمان ده‌وێت؟ هاتووی له‌ناومان ببه‌یت؟ ده‌زانم تۆ كێیت، پیرۆزه‌كه‌ی خودایت.»
- 35
- عیسا لێی ڕاخوڕی و فه‌رمووی: «بێده‌نگ به! لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!» ڕۆحه پیسه‌كه له‌ناوه‌ندیان پیاوه‌كه‌ی به زه‌ویدا دا و لێی ده‌رچوو، هیچ زیانیشی پێ نه‌گه‌یاند.
- 36
- خه‌ڵكه‌كه‌ش هه‌موو سه‌رسام بوون و به یه‌كتریان ده‌گوت: «ئه‌مه چ وته‌یه‌كه؟ به ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه فه‌رمان به ڕۆحه پیسه‌كان ده‌دات و ده‌رده‌چن.»
- 37
- ئیتر هه‌واڵی له هه‌موو ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر بڵاو بووه‌وه.
- چاككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر
- 38
- عیسا له كه‌نیشت هه‌ستا و چووه ماڵی شیمۆن. خه‌سووی شیمۆن تایه‌كی توندی هه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌و تكایان لێ‌كرد.
- 39
- ئه‌ویش هاته سه‌ری، فه‌رمانی به تایه‌كه كرد و به‌ریدا. ده‌ستبه‌جێ هه‌ستایه‌وه و خزمه‌تی كردن.
- 40
- كاتی ڕۆژئاوابوون، هه‌موو نه‌خۆشه‌كانیان هێنایه لای عیسا، به نه‌خۆشی جۆراوجۆره‌وه، ئه‌ویش ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان دانا و چاكیكردنهوه.
- 41
- ڕۆحی پیسی له زۆریان ده‌ركرد، ڕۆحه‌كان هاواریان ده‌كرد: «تۆ كوڕی خودای!» ئه‌ویش لێی ڕاده‌خوڕین و نه‌یده‌هێشت بدوێن، چونكه ده‌یانزانی مه‌سیحه‌كه‌یه.
- 42
- كاتێك ڕۆژ هه‌ڵات، هه‌ستا و چووه جێگایه‌كی چۆڵ، خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌دوایدا ده‌گه‌ڕان و هاتنه لای، ڕایانگرت تاكو له‌لایان نه‌ڕوات.
- 43
- به‌ڵام پێی فه‌رموون: «له‌سه‌رمه مزگێنی پاشایه‌تی خودا بده‌مه شاره‌كانی دیكه‌ش، چونكه بۆ ئه‌مه نێردراوم.»
- 44
- ئیتر به‌رده‌وام له كه‌نیشته‌كانی یه‌هودیا په‌یامی خودای ڕاده‌گه‌یاند.
- a. 4:4 \+xt دواوتار 8:3\+xt*
- b. 4:8 \+xt دواوتار 6:13\+xt*
- c. 4:9 سوانده.
- d. 4:11 \+xt زه‌بووره‌كان 91:1،12.\+xt*
- e. 4:12 \+xt دواوتار 6:16\+xt*
- f. 4:17 هه‌ر په‌ڕتووكێكی په‌یمانی كۆن به ته‌نها له‌سه‌ر پێست ده‌نووسرا و ده‌پێچرایه‌وه.
- g. 4:19 \+xt ئیشایا 61:1،2.\+xt*