عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بانگكردنی دوازده نێردراوه‌كه
- 1
- ئینجا دوازده قوتابییه‌كه‌ی بانگ‌كرد، ده‌سه‌ڵاتی پێدان تاكو ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌ن و هه‌رچی نه‌خۆشی و نه‌ساغی هه‌بوو چاك بكه‌نه‌وه.
- 2
- ئه‌مانه‌ش ناوی دوازده نێردراوهكهیه: یه‌كه‌مین، شیمۆن كه به په‌ترۆس ناوده‌بردرا و ئه‌ندراوسی برای، یاقوبی كوڕی زه‌بدی و یۆحهنای برای،
- 3
- فیلیپۆس و به‌رتۆلماوس، تۆماس و مه‌تای باجگر، یاقوبی كوڕی حه‌لفا و ته‌داوس،
- 4
- شیمۆنی كانهوی[a] و یه‌هوزای ئه‌سخه‌ریوتی كه عیسای به گرتن دا.
- عیسا نێردراوه‌كانی ده‌نێرێت
- 5
- عیسا ئه‌م دوازده كه‌سه‌ی نارد، فه‌رمانی پێ كردن: «به ڕێگای نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌ڕۆن و مه‌چنه شاری سامیره‌ییه‌كان،
- 6
- به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه بڕۆنه لای مه‌ڕه ونبووه‌كانی ماڵی ئیسرائیل.
- 7
- كاتێك ده‌چن، ئه‌م په‌یامه ڕابگه‌یه‌نن: ”پاشایه‌تی ئاسمان نزیك بووه‌ته‌وه.“
- 8
- نه‌خۆش چاك بكه‌نه‌وه، مردووان زیندوو بكه‌نه‌وه، گول پاك بكه‌نه‌وه، ڕۆحی پیس ده‌ربكه‌ن. به‌خۆڕایی وه‌رتانگرتووه، به‌خۆڕاییش بیده‌ن.
- 9
- زێڕ و زیو و مس له پشتێنتان هه‌ڵمه‌گرن،
- 10
- نه تووره‌كه بۆ ڕێگا، نه دوو كراس و پێڵاوی زیاد و نه گۆچانیش، چونكه كارگه‌ر شایانی نانی خۆیه‌تی.
- 11
- «چوونه هه‌ر شار و گوندێك، به شوێن كه‌سێكی شایسته‌دا بگه‌ڕێن و هه‌تا ئه‌وێ به‌جێده‌هێڵن له ماڵ ئه‌و كه‌سه‌دا بمێننه‌وه.
- 12
- كه چوونه ماڵه‌كه سڵاو بكه‌ن.
- 13
- ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه شایسته بوون، با ئاشتیتان بۆیان بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته نه‌بوون، با ئاشتیتان بۆ خۆتان بگه‌ڕێته‌وه.
- 14
- ئه‌وه‌ی پێشوازی لێ نه‌كردن و گوێی له قسه‌تان نه‌گرت، له‌و ماڵه یان له‌و شارۆچكه‌یه بڕۆنه ده‌ره‌وه و تۆزی پێتان بته‌كێنن.
- 15
- ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: له ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا، دۆخی خاكی سه‌دۆم و عه‌مۆرا سزای سووكتر ده‌بێت له‌وه‌ی ئه‌م شاره.
- 16
- ئه‌وه‌تا من وه‌ك مه‌ڕ به‌ناو گه‌له گورگدا ده‌تاننێرم. جا وه‌ك مار ژیر بن و وه‌ك كۆتر له خراپه بێبه‌ری بن.
- 17
- «له خه‌ڵكی به‌ئاگابن، چونكه ده‌تانده‌نه دادگا و له كه‌نیشته‌كانیان به قامچی لێتان ده‌ده‌ن،
- 18
- له‌به‌ر من ده‌بردرێنه به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان و پاشایان، وه‌ك شایه‌تێكی من بۆ ئه‌وان و بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش.
- 19
- كاتێكیش به گرتنتان ده‌ده‌ن، نیگه‌ران مه‌بن چۆن یان چی بڵێن، له‌و كاته‌دا پێتان ده‌درێت چی بڵێن،
- 20
- چونكه ئه‌وه ئێوه نین كه قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕۆحی باوكتانه له ئێوه‌دا قسه ده‌كات.
- 21
- «برا برای خۆی بۆ مردن به گرتن ده‌دات، باوكیش منداڵی خۆی. منداڵان له دایك و باوكیان هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و ده‌یانكوژن.
- 22
- له‌به‌ر ناوی من هه‌مووان ڕقیان لێتان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاكو كۆتایی دانبه‌خۆدا بگرێت، ڕزگاری ده‌بێت.
- 23
- كه له‌م شاره ده‌تانچه‌وسێننه‌وه، ڕاكه‌ن بۆ شارێكی دیكه. ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: شاره‌كانی ئیسرائیل ته‌واو ناكه‌ن پێش هاتنی كوڕی مرۆڤ[b] .
- مه‌ترسن
- 24
- «قوتابی له مامۆستاكه‌ی به‌رزتر نییه و كۆیله‌ش له گه‌وره‌كه‌ی به‌رزتر نییه.
- 25
- بۆ قوتابی به‌سه وه‌ك مامۆستاكه‌ی بێت و كۆیله‌ش وه‌ك گه‌وره‌كه‌ی. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ به ”به‌علزه‌بول“[c] ناو ببردرێت، چه‌ند زیاتر خانه‌واده‌كه‌ی؟
- 26
- «له‌به‌ر ئه‌وه لێیان مه‌ترسن، چونكه شاردراوه نییه ئاشكرا نه‌بێت و نهێنی نییه ده‌رنه‌كه‌وێت.
- 27
- ئه‌وه‌ی له تاریكی‌دا پێتانی ده‌ڵێم، له ڕووناكی بیڵێنه‌وه، ئه‌وه‌ی به چرپه ده‌یبیستن، له سه‌ربانه‌كان جاڕبده‌ن.
- 28
- له‌وانه مه‌ترسن كه جه‌سته ده‌كوژن، به‌ڵام ناتوانن گیان بكوژن، به‌ڵكو له‌وه بترسن كه ده‌توانێ هه‌ردووكیان له دۆزه‌خدا له‌ناوبه‌رێت.
- 29
- ئایا دوو چۆله‌كه به فلسێك نافرۆشرێت؟ كه‌چی هیچ یه‌كێكیان به‌بێ خواستی باوكتان ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
- 30
- ئێوه ته‌نانه‌ت مووی سه‌ریشتان هه‌مووی ژمێردراوه.
- 31
- كه‌واته مه‌ترسن، ئێوه زۆر له چۆله‌كه به‌نرخترن.
- 32
- «بۆیه ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵك دانم پێدا بنێت، منیش له‌لای باوكم كه له ئاسمانه، دانی پێدا ده‌نێم.
- 33
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای خه‌ڵك نكۆڵی له ناسینی من بكات، منیش له‌لای باوكم كه له ئاسمانه، نكۆڵی لێ ده‌كه‌م.
- ئاشتی نا به‌ڵكو شمشێر
- 34
- «وا مه‌زانن كه هاتووم تاكو ئاشتی بهێنمه سه‌ر زه‌وی. نه‌هاتووم بۆ هێنانی ئاشتی، به‌ڵكو شمشێر![d]
- 35
- چونكه من هاتووم بۆ هه‌ڵگه‌ڕاندنه‌وه‌ی
«{كوڕ له باوكی و
كچ له دایكی و
بووك له خه‌سووی، - 36
- دوژمنی مرۆڤیش له خانه‌واده‌كه‌ی خۆی ده‌بێت.}[e]
- 37
- «ئه‌وه‌ی باوك یان دایكی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه. ئه‌وه‌ی كوڕ یان كچی له من خۆشتربووێت، شایانی من نییه.
- 38
- ئه‌وه‌ی خاچه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت و دوام نه‌كه‌وێت شایانی من نییه.
- 39
- ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی له‌به‌ر من بدۆڕێنێت ده‌یدۆزێته‌وه.
- 40
- «ئه‌وه‌ی پێشوازیتان لێ بكات، پێشوازی له من ده‌كات، ئه‌وه‌ش پێشوازیم بكات، پێشوازی له‌وه ده‌كات كه منی ناردووه.
- 41
- ئه‌وه‌ی پێشوازی له پێغه‌مبه‌رێك بكات به ناوی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌وا پاداشتی پێغه‌مبه‌رێك وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ش پێشوازی له پیاوچاكێك بكات به ناوی پیاوچاك، ئه‌وا پاداشتی پیاوچاكێك وه‌رده‌گرێت.
- 42
- ئه‌وه‌ی ته‌نها جامه ئاوێكی سارد بداته یه‌كێك له‌م بچووكانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی منن، ڕاستیتان پێ ده‌ڵێم: پاداشتی ون نابێت.»
- a. 10:4 كانهوی پارتێكی نه‌ته‌وه‌یی ڕادیكالی جوله‌كه بوو، شیمۆنیش سه‌ر به‌و پارته بوو. بڕوانه \+xt لۆقا 6:15\+xt*.
- b. 10:23 هاتنی كوڕی مرۆڤ: زۆربه‌ی زانایان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا مه‌به‌ست له هاتنه‌وه‌ی عیسایه له ڕۆژی دوایی.
- c. 10:25 به‌علزه‌بول: خوداوه‌ندی شاری عه‌قرون بوو له فه‌له‌ستین، به واتای شه‌یتان دێت.
- d. 10:34 واته به‌هۆی هاتنی مه‌سیح، خه‌ڵك دژایه‌تی قوتابییه‌كانی ده‌كه‌ن.
- e. 10:36 \+xt میخا 7:6\+xt*