عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- مۆئاب كوڕانی ئیسرائیل هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێت
- 1
- كاتێك ئیسرائیل له شه‌تیم چادریان هه‌ڵدا و گه‌ل ده‌ستیان به به‌دڕه‌وشتی كرد له‌گه‌ڵ كچانی مۆئاب،
- 2
- ئه‌وانیش گه‌لیان بانگهێشت كرد بۆ قوربانییه سهربڕدراوهكانی خوداوهندهكانیان. گه‌لیش خواردی و كڕنۆشی بۆ خوداوهندهكانیان برد.
- 3
- ئیسرائیل په‌یوه‌ست بوو به به‌علی په‌عۆره‌وه[a] ، تووڕه‌یی یه‌زدانیش به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا جۆشا.
- 4
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو: «هه‌موو ڕابه‌رانی گه‌ل ببه و بۆ یه‌زدان به‌رامبه‌ر به خۆر هه‌ڵیانبواسه، ئه‌وسا كوڵی تووڕه‌یی یه‌زدان له‌سه‌ر ئیسرائیل داده‌مركێته‌وه.»
- 5
- موساش به دادوه‌رانی ئیسرائیلی گوت: «هه‌ر یه‌ك له ئێوه ئه‌و پیاوانه‌ی خۆی بكوژێت كه په‌یوه‌ست بوونه به به‌علی په‌عۆره‌وه.»
- 6
- له‌و كاته‌دا پیاوێك هات كه له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوو و ژنێكی میدیانی هێنایه ناو كه‌سوكاره‌كه‌ی، له‌به‌رچاوی مو‌سا و هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل كه له‌لای ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن ده‌گریان.
- 7
- كاتێك فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كوڕی هارونی كاهین ئه‌مه‌ی بینی، له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه هه‌ستا و ده‌ستی دایه ڕمێك،
- 8
- به‌دوای پیاوه ئیسرائیلییهكهدا چووه ناو چادره‌كه، به ڕمه‌كه‌ی به یه‌ك جار سكی پیاوه ئیسرائیلییه‌كه و ژنه‌كه‌شی بڕی. ئینجا ده‌رده‌كه له نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڕایه‌وه.
- 9
- به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به ده‌رده‌كه مردن بیست و چوار هه‌زار بوون.
- 10
- هه‌روه‌ها یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 11
- «فینه‌حاسی كوڕی ئه‌لعازاری كوڕی هارونی كاهین، تووڕه‌یی منی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل گه‌ڕانده‌وه، به‌وه‌ی كه دڵگه‌رم بوو بۆ شكۆمه‌ندی من له‌نێویان هه‌تا نه‌وه‌ی ئیسرائیلم به دڵگه‌رمی خۆم له‌ناو نه‌برد.
- 12
- له‌به‌ر ئه‌وه پێی بڵێ ئه‌وه‌تا من په‌یمانی ئاشتی خۆمی له‌گه‌ڵ ده‌به‌ستم.
- 13
- بۆ خۆی و بۆ نه‌وه‌كه‌ی دوای خۆی ده‌بێته په‌یمانی كاهینیێتی هه‌تاهه‌تایی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵگه‌رم بوو بۆ خودا و كه‌فاره‌تی بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل كرد.»
- 14
- ناوی ئه‌و پیاوه ئیسرائیلییه‌ش كه له‌گه‌ڵ ژنه میدیانییهكه كوژرا زیمریی كوڕی سال‌و بوو، گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌یه‌ك بوو له شیمۆنییهكان،
- 15
- ناوی ژنه میدیانییه كوژراوه‌كه‌ش كۆزبیی كچی چوور بوو، ئه‌ویش سه‌رۆكی هۆزێك بوو له بنه‌ماڵه‌یه‌كی میدیانی.
- 16
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 17
- «ته‌نگ به میدیانییهكان هه‌ڵبچنن و لێیان بده‌ن،
- 18
- چونكه ئه‌وان به فریودانهكانیان ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنین، سه‌باره‌ت به په‌عۆر و كۆزبی خوشكیان، كچی سه‌رۆكێكی میدیان كه له ڕۆژی ده‌رده‌كه به‌هۆی په‌عۆره‌وه كوژرا.»
- a. 25:3 به‌علی په‌عۆر: ناوێكی مۆئابییه بۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌ی له كێوی په‌عۆر ده‌یانپه‌رست.