عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت\f + \fr 12‏:0 \ft دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏\f*. زەبوورێکی داود. 
1
ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،
چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.
2
هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،
بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.
3
یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،
هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،
4
ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،
بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.
کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»
5
یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و
ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،
ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»
6
وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،
وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،
حەوت جار پاڵێوراوە.
7
ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و
هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.
8
بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،
کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن. //زەبوورێکی داود.