عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت\f + \fr 12:0 \ft دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.\f*. زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،
 چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.
- 2
- هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،
 بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.
- 3
- یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،
 هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،
- 4
- ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،
 بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.
 کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»
- 5
- یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و
 ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،
 ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»
- 6
- وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،
 وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،
 حەوت جار پاڵێوراوە.
- 7
- ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و
 هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.
- 8
- بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،
 کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن. //زەبوورێکی داود.

