عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت\f + \fr 12:0 \ft دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.\f*. زەبوورێکی داود.
 - 1
 - ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،
چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە. - 2
 - هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،
بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن. - 3
 - یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،
هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن، - 4
 - ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،
بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.
کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟» - 5
 - یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و
ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،
ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.» - 6
 - وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،
وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،
حەوت جار پاڵێوراوە. - 7
 - ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و
هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت. - 8
 - بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،
کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن. //زەبوورێکی داود. 

