عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هۆنراوه‌یه‌كی ئاساف.
- 1
- ئه‌ی گه‌لی من، گوێ بده‌نه فێركردنم،
گوێ شل بكه‌ن بۆ قسه‌كانی ده‌مم. - 2
- به نموونه ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه،
مه‌ته‌ڵی ڕۆژگاری كۆن ده‌رده‌بڕم. - 3
- ئه‌و شتانه‌ی بیستوومانه و زانیومانه،
ئه‌وه‌ی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. - 4
- ئه‌و شتانه له منداڵه‌كانیان ناشارینه‌وه،
به‌ڵكو به نه‌وه‌ی داهاتوو،
ستایشی یه‌زدان ڕاده‌گه‌یه‌نین،
هێزی و كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی كه كردوویه‌تی. - 5
- له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی یاقوب شه‌ریعه‌تی[a] دامه‌زراند،
له‌ناو ئیسرائیل ته‌ورات،
كه باوباپیرانی ئێمه‌ی ڕاسپارد
كه فێری منداڵانی خۆیانی بكه‌ن، - 6
- بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو بیانزانێت،
ئه‌و منداڵانه‌ی له‌دایك ده‌بن،
ئه‌وانیش هه‌ستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بكه‌ن. - 7
- ئینجا هیوایان به خودا ده‌بێت،
كرداره‌كانی خودایان له یاد ناچێ،
به‌ڵكو ڕاسپارده‌كانی به‌جێده‌گه‌یه‌نن. - 8
- بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك باوباپیرانیان نه‌بن،
نه‌وه‌یه‌كی یاخی و كه‌لله‌ڕه‌ق،
نه‌وه‌یه‌ك جگه‌رسۆز نه‌بوو بۆ خودا،
ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئه‌و نه‌بوو. - 9
- ئه‌فرایمییه‌كان كه چه‌كیان تیروكه‌وان بوو،
له ڕۆژی جه‌نگدا گه‌ڕانه‌وه. - 10
- په‌یمانی خودایان شكاند،
به‌پێی فێركردنی نه‌جوڵانه‌وه. - 11
- كرداره‌كانی خودایان له‌بیر كرد،
ئه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه پیشانی دابوون. - 12
- له‌به‌رچاوی باوباپیرانیان په‌رجووی كرد،
له خاكی میسر، له وڵاتی چۆعه‌ن[b] . - 13
- ده‌ریای شه‌قكرد و په‌ڕاندنیه‌وه،
وه‌ك به‌ربه‌ست ئاوی ڕاگرت. - 14
- به ڕۆژ به‌هۆی هه‌وره‌وه ڕێبه‌ری كردن،
به درێژایی شه‌ویش به ڕووناكی ئاگر. - 15
- له بیابان تاشه‌به‌ردی شه‌قكرد و ئاوی پێدان،
ئه‌وه‌نده زۆر وه‌ك له ده‌ریاوه بێت. - 16
- جۆگه‌ی له‌ناو تاشه‌به‌رد هه‌ڵقوڵاند،
وه‌ك ڕووبار ئاوی به‌ردایه‌وه. - 17
- به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له گوناهكردن له دژی،
له یاخیبوون له دژی هه‌ره‌به‌رز له بیابان. - 18
- له دڵی خۆیاندا خودایان تاقی كرده‌وه
به داواكردنی ئه‌و خواردنه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو. - 19
- له دژی خودا دوان، گوتیان:
«ئایا خودا ده‌توانێت له چۆڵه‌وانی مێزێك بڕازێنێته‌وه؟ - 20
- ئه‌وه‌تا له تاشه‌به‌رده‌كه‌ی دا و ئاوی لێ هێنا،
جۆگه‌كان ئاویان لێ ڕژا!
ئایا ده‌توانێت نانیش بدات و
گۆشت بۆ گه‌له‌كه‌ی دابین بكات؟» - 21
- كه یه‌زدان ئه‌مه‌ی بیست زۆر تووڕه بوو،
ئاگری داگیرسا له دژی یاقوب،
هه‌روه‌ها تووڕه‌یی هه‌ستا له ئیسرائیل، - 22
- چونكه بڕوایان به خودا نه‌هێنا و
پشتیان به ڕزگاریی ئه‌و نه‌به‌ست. - 23
- جا فه‌رمانی دا به هه‌وره‌كان له به‌رزایی،
ده‌رگای ئاسمانی كرده‌وه، - 24
- مه‌نی به‌سه‌ریاندا باراند بۆ خواردن و
دانه‌وێڵه‌ی ئاسمانی پێدان. - 25
- مرۆڤ نانی فریشته‌كانیان خوارد،
ئازووقه‌ی بۆ ناردن هه‌تا تێربوون. - 26
- له ئاسمانه‌وه بای ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌ڵكرد،
به هێزیشی بای باشووری به‌ره‌و پێش برد. - 27
- وه‌ك خۆڵ گۆشتی به‌سه‌ریاندا باراند،
وه‌ك لمی ده‌ریاكان په‌له‌وه‌ڕی باڵدار. - 28
- باراندییه ناو ئۆردوگاكه‌یان،
له ده‌وروبه‌ری چادره‌كانیان. - 29
- خواردیان و زۆر تیر بوون،
ئه‌وه‌ی دڵیان پێوه‌ی بوو بۆی هێنان. - 30
- به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌زیان لێی بوو به‌جێی بهێڵن،
هێشتا خواردنه‌كه‌یان له‌ناو ده‌م بوو، - 31
- تووڕه‌یی خودا لێیان هه‌ستا،
هه‌ره به‌هێزه‌كانی كوشتن و
باشترین گه‌نجه‌كانی ئیسرائیلی خست. - 32
- له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا گوناهیان كرده‌وه،
بڕوایان به كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی نه‌كرد. - 33
- به فووێك ڕۆژگاری له‌ناوبردن،
به تۆقاندن ساڵانیان. - 34
- ئه‌گه‌ر بیانكوژێت به‌دوای ده‌كه‌ون،
به په‌رۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه لای. - 35
- به‌بیریان دێته‌وه كه خودا تاشه‌به‌ردیانه،
خودای هه‌ره‌به‌رزیشه كه ده‌یانكڕێته‌وه[c] . - 36
- به‌ڵام به ده‌م فێڵ ده‌كه‌ن،
به زمان درۆی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. - 37
- دڵیان له‌لای ناچه‌سپێت،
دڵسۆز نین له‌گه‌ڵ په‌یمانه‌كه‌ی. - 38
- ئه‌ویش به‌زه‌ییداره و
له گوناه خۆشده‌بێت و نافه‌وتێنێت.
زۆر جار تووڕه‌یی خۆی ده‌گێڕێته‌وه،
هه‌موو هه‌ڵچوونی خۆی ده‌رنابڕێت. - 39
- به‌بیری دێته‌وه ئه‌مانه مرۆڤن،
بایه‌كن هه‌ڵده‌كه‌ن و ناگه‌ڕێنه‌وه. - 40
- چه‌ند جار له چۆڵه‌وانی لێی یاخیبوون،
له بیابان دڵته‌نگیان كرد. - 41
- جار له‌دوای جار خودایان تاقی كرده‌وه،
خودا پیرۆزه‌كه‌ی ئیسرائیلیان ئه‌زیه‌ت دا. - 42
- ده‌ستی ئه‌ویان له‌بیرچوو،
ئه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌وانی له دوژمن كڕییه‌وه. - 43
- ئه‌و ڕۆژه‌ی له میسر نیشانه‌ی پیشاندا،
له وڵاتی چۆعه‌ن په‌رجووی كرد. - 44
- ڕووبار و جۆگه‌كانیانی گۆڕی بۆ خوێن،
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆنه‌وه. - 45
- مێشومه‌گه‌زی نارد پێوه‌یان دان،
بۆقی نارد بۆگه‌نیان كردن. - 46
- به‌روبوومی ئه‌وانی دا به سن،
به‌ری ماندووبوونیان به كولله. - 47
- به ته‌رزه ڕه‌زه‌مێوه‌كانی كوتان و
به زوقم دار هه‌نجیره‌كانی وشككردن. - 48
- گاوگۆتاڵی ئه‌وانی خستنه به‌ر ته‌رزه و
ئاژه‌ڵی ماڵی دانه به‌ر بروسكه. - 49
- گڕی هه‌ڵچوونی خۆی ڕژانده سه‌ریان، تووڕه‌یی و تۆڵه و به‌ڵا،
به فریشته‌ی له‌ناوبه‌ر ناردی. - 50
- ڕێگای بۆ تووڕه‌یی خۆی خۆشكرد،
مردنی لێ نه‌گێڕانه‌وه،
ژیانیانی تووشی ده‌رد كرد. - 51
- له هه‌موو نۆبه‌ره‌كانی میسری دا،
یه‌كه‌مین به‌رهه‌می پیاوه‌تی وڵاتی حام[d] . - 52
- ئینجا وه‌ك مه‌ڕ گه‌له‌كه‌ی به‌پێشدا،
وه‌ك ڕان له چۆڵه‌وانی ڕابه‌رایه‌تی كردن. - 53
- به‌بێ ترس به‌ره‌و ئاسووده‌یی ڕێنمایی كردن،
به‌ڵام ده‌ریا دوژمنه‌كانی داپۆشین. - 54
- بردنی بۆ سنووری خاكی پیرۆز،
ئه‌و چیایه‌ی به ده‌ستی ڕاسته‌ی به‌ده‌ستیهێنا. - 55
- نه‌ته‌وه‌كانی له‌به‌رده‌م ده‌ركردن،
میراتی به گوریس بۆ دابه‌ش كردن،
هۆزه‌كانی ئیسرائیلی له خێوه‌ته‌كانیان نیشته‌جێ كرد. - 56
- به‌ڵام خودای هه‌ره‌به‌رزیان تاقی كرده‌وه و یاخی بوون،
یاساكه‌یان شكاند. - 57
- هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و فێڵبازییان كرد،
وه‌ك باپیرانیان له‌ڕێ لایاندا، وه‌ك كه‌وانێكی ناڕێك. - 58
- به نزرگهكانیان له‌سه‌ر به‌رزاییه‌كان په‌ستیان كرد،
به بته‌كانیان ئیره‌یی[e] ئه‌ویان جۆشاند. - 59
- خودا ئه‌مه‌ی بیست، پڕ تووڕه‌یی بوو،
به ته‌واوی ئیسرائیلی ڕه‌تكرده‌وه. - 60
- چادری په‌رستنی شیلۆی[f] به‌جێهێشت،
ئه‌و چادره‌ی له‌ناو مرۆڤ هه‌ڵیدابوو. - 61
- سندوقی په‌یمانی خۆی دایه ده‌ست،
هێمای هێز و شكۆی خۆی دایه ده‌ست ناحه‌زه‌كانی. - 62
- گه‌لی خۆی خسته به‌رده‌می شمشێر،
له میراته‌كه‌ی تووڕه بوو. - 63
- گه‌نجه‌كانیان ئاگر هه‌ڵیلووشین،
كچه‌كانیان هه‌لهه‌له‌یان لێ نه‌دا. - 64
- كاهینه‌كانیان به شمشێر كه‌وتن،
بێوه‌ژنه‌كانیان شیوه‌نیان نه‌گێڕا. - 65
- ئه‌وسا په‌روه‌ردگار وه‌ك خهوتووێك هه‌ستا،
وه‌ك پاڵه‌وانێك له سه‌رخۆشی به‌هۆش بێته‌وه. - 66
- له دوژمنه‌كانی دا بۆ دواوه،
كردنی به ڕیسوایی هه‌میشه‌یی. - 67
- خێوه‌ته‌كانی یوسفی ڕه‌تكرده‌وه،
هۆزی ئه‌فرایمی هه‌ڵنه‌بژارد، - 68
- به‌ڵكو هۆزی یه‌هودای هه‌ڵبژارد،
كێوی سییۆن كه خۆشی ده‌وێت. - 69
- وه‌ك به‌رزاییه‌كان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،
وه‌ك زه‌وی هه‌تاهه‌تایه چه‌سپاندی. - 70
- داودی به خزمه‌تكاری خۆی هه‌ڵبژارد و
له‌ناو پشتیری مه‌ڕ ده‌ریهێنا. - 71
- له‌دوای مه‌ڕه شیرده‌ره‌كانه‌وه هێنای،
بۆ ئه‌وه‌ی ببێته شوانی یاقوبی گه‌لی خۆی،
ئیسرائیلی میراتگری خۆی. - 72
- ئه‌ویش به دڵپاكییهوه شوانایه‌تی كردن،
به ده‌ستێكی كارامه ئاراسته‌ی كردن.
- a. 78:5 بڕوانه\+xt ده‌رچوون 16:31-34.\+xt*
- b. 78:12 شارێكی میسرییه ده‌كه‌وته ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌لتای نیله‌وه.
- c. 78:35 عیبری: به واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگه‌یشتن له‌م ده‌ربڕینه بڕوانه \+xt ڕائووس 4\+xt*.
- d. 78:51 مه‌به‌ست وڵاتی میسره.
- e. 78:58 ئیره‌یی: واتای هه‌ڵوێستی توندی خودا به‌رامبه‌ر به بتپه‌رستی، چونكه خودا ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێت.
- f. 78:60 شارێك بوو له باكووری بێت ئێل. یهۆشع ئه‌و شوێنه‌ی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی سندوقی په‌یمان و چادری چاوپێكه‌وتنی تێدا دابنێن.