عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - هۆنراوەیەکی ئاساف.
 - 1
 - ئەی گەلی من، گوێ بدەنە فێرکردنم،
گوێ شل بکەن بۆ قسەکانی دەمم. - 2
 - بە نموونە دەمم دەکەمەوە،
مەتەڵی ڕۆژگاری کۆن ڕادەگەیەنم. - 3
 - ئەو شتانەی بیستوومانە و زانیومانە،
ئەوەی باوباپیرانمان پێیان گوتووین. - 4
 - ئەو شتانە لە منداڵەکانیان ناشارینەوە،
بەڵکو بە نەوەی داهاتوو،
ستایشی یەزدان ڕادەگەیەنین،
هێزی و کارە سەرسوڕهێنەرەکانی کە کردوویەتی. - 5
 - لەناو بنەماڵەی یاقوب شەریعەتی[a]  دامەزراند،
لەناو ئیسرائیل تەورات،
کە باوباپیرانی ئێمەی ڕاسپارد
کە فێری منداڵانی خۆیانی بکەن، - 6
 - بۆ ئەوەی نەوەی داهاتوو بیانزانێت،
ئەو منداڵانەی لەدایک دەبن،
ئەوانیش هەستن و بۆ منداڵانی خۆیانی باس بکەن. - 7
 - ئینجا هیوایان بە خودا دەبێت،
کردارەکانی خودایان لە یاد ناچێ،
بەڵکو ڕاسپاردەکانی بەجێدەگەیەنن، - 8
 - بۆ ئەوەی وەک باوباپیرانیان نەبن،
نەوەیەکی یاخی و کەللەڕەق،
نەوەیەک جگەرسۆز نەبوو بۆ خودا،
ڕۆحیشیان دڵسۆزی ئەو نەبوو. - 9
 - ئەفرایمییەکان کە چەکیان تیروکەوان بوو،
لە ڕۆژی جەنگدا گەڕانەوە. - 10
 - پەیمانی خودایان شکاند،
بەپێی فێرکردنی نەجوڵانەوە. - 11
 - کردارەکانی خودایان لەبیر کرد،
ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانەی کە پیشانی دابوون. - 12
 - لەبەرچاوی باوباپیرانیان پەرجووی کرد،
لە خاکی میسر، لە وڵاتی چۆعەن[b] . - 13
 - دەریای شەقکرد و پەڕاندنیەوە،
وەک بەربەست ئاوی ڕاگرت. - 14
 - بە ڕۆژ بەهۆی هەورەوە ڕێبەری کردن،
بە درێژایی شەویش بە ڕووناکی ئاگر. - 15
 - لە بیابان تاشەبەردی شەقکرد و ئاوی پێدان،
ئەوەندە زۆر وەک لە دەریاوە بێت. - 16
 - جۆگەی لەناو تاشەبەرد هەڵقوڵاند،
وەک ڕووبار ئاوی بەردایەوە. - 17
 - بەڵام بەردەوام بوون لە گوناهکردن لە دژی،
لە یاخیبوون لە دژی خودای هەرەبەرز لە بیابان. - 18
 - لە دڵی خۆیاندا خودایان تاقی کردەوە
بە داواکردنی ئەو خواردنەی دڵیان پێوەی بوو. - 19
 - لە دژی خودا دوان و گوتیان:
«ئایا خودا دەتوانێت لە چۆڵەوانی مێزێک بڕازێنێتەوە؟ - 20
 - ڕاستە، لە تاشەبەردەکەی دا و ئاوی لێ هێنا،
جۆگەکان ئاویان لێ ڕژا!
بەڵام ئایا دەتوانێت نانیش بدات و
گۆشت بۆ گەلەکەی دابین بکات؟» - 21
 - کە یەزدان ئەمەی بیست زۆر تووڕە بوو،
ئاگری داگیرسا لە دژی یاقوب،
هەروەها تووڕەیی هەستا لە ئیسرائیل، - 22
 - چونکە بڕوایان بە خودا نەهێنا و
پشتیان بە ڕزگاریی ئەو نەبەست. - 23
 - جا فەرمانی دا بە هەورەکان لە بەرزایی،
دەرگای ئاسمانی کردەوە، - 24
 - مەنی بەسەریاندا باراند بۆ خواردن و
دانەوێڵەی ئاسمانی پێدان. - 25
 - مرۆڤ نانی فریشتەکانیان خوارد،
ئازووقەی بۆ ناردن هەتا تێربوون. - 26
 - لە ئاسمانەوە بای ڕۆژهەڵاتی هەڵکرد،
بە هێزیشی بای باشووری بەرەو پێش برد. - 27
 - وەک خۆڵ گۆشتی بەسەریاندا باراند،
وەک لمی دەریاکان پەلەوەری باڵدار. - 28
 - باراندییە ناو ئۆردوگاکەیان،
لە دەوروبەری چادرەکانیان. - 29
 - خواردیان و زۆر تێر بوون،
ئەوەی دڵیان پێوەی بوو بۆی هێنان. - 30
 - بەڵام بەر لەوەی ئەوەی حەزیان لێی بوو بەجێی بهێڵن،
هێشتا خواردنەکەیان لەناو دەم بوو، - 31
 - تووڕەیی خودا لێیان هەستا،
هەرە بەهێزەکانی کوشتن و
باشترین گەنجەکانی ئیسرائیلی خست. - 32
 - لەگەڵ ئەمەشدا گوناهیان کردەوە،
بڕوایان بە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی نەکرد. - 33
 - بە فووێک ڕۆژگاری لەناوبردن،
بە تۆقاندن ساڵانیان. - 34
 - هەر کاتێک لێیان بکوژێت بەدوای دەکەون،
بە پەرۆشەوە دەگەڕێنەوە لای. - 35
 - بەبیریان دێتەوە کە خودا تاشەبەردیانە،
خودای هەرەبەرزیشە کە دەیانکڕێتەوە[c] . - 36
 - بەڵام بە دەم فێڵ دەکەن،
بە زمان درۆی لەگەڵ دەکەن. - 37
 - دڵیان لەلای ناچەسپێت،
دڵسۆز نین لەگەڵ پەیمانەکەی. - 38
 - ئەویش بەزەییداره و
لە گوناه خۆشدەبێت و نافەوتێنێت.
زۆر جار تووڕەیی خۆی دەگێڕێتەوە،
هەموو هەڵچوونی خۆی دەرنابڕێت. - 39
 - بەبیری دێتەوە ئەمانە مرۆڤن،
بایەکن هەڵدەکەن و ناگەڕێنەوە. - 40
 - چەند جار لە چۆڵەوانی لێی یاخیبوون،
لە بیابان دڵتەنگیان کرد. - 41
 - جار لەدوای جار خودایان تاقی کردەوە،
خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلیان تووڕە کرد. - 42
 - دەستی ئەویان لەبیرچوو،
ئەو ڕۆژەی ئەوانی لە دوژمن کڕییەوە. - 43
 - ئەو ڕۆژەی لە میسر نیشانەی پیشاندا،
لە وڵاتی چۆعەن پەرجووی کرد. - 44
 - ڕووبار و جۆگەکانیانی گۆڕی بۆ خوێن،
بۆ ئەوەی نەخۆنەوە. - 45
 - مێشومەگەزی نارد پێوەیان دان،
بۆقی نارد بۆگەنیان کردن. - 46
 - بەروبوومی ئەوانی دا بە سن،
بەری ماندووبوونیان بە کوللە. - 47
 - بە تەرزە ڕەزەمێوەکانی کوتان و
بە زوقم دار هەنجیرەکانی وشککردن. - 48
 - گاوگۆتاڵی ئەوانی خستنە بەر تەرزە و
ئاژەڵی ماڵی دانە بەر بروسکە. - 49
 - گڕی هەڵچوونی خۆی ڕژاندە سەریان، تووڕەیی و تۆڵە و بەڵا،
بە فریشتەی لەناوبەر ناردی. - 50
 - ڕێگای بۆ تووڕەیی خۆی خۆشکرد،
مردنی لێ نەگێڕانەوە،
ژیانیانی تووشی دەرد کرد. - 51
 - لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا،
یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام[d] . - 52
 - ئینجا وەک مەڕ گەلەکەی بەپێشدا،
وەک ڕان لە چۆڵەوانی ڕابەرایەتی کردن. - 53
 - بە ئاسوودەیی ڕێنمایی کردن، ئیتر بێ ترس بوون،
بەڵام دەریا دوژمنەکانی داپۆشین. - 54
 - بردنی بۆ سنووری خاکی پیرۆز،
ئەو ناوچە شاخاوییەی بە دەستی ڕاستی بەدەستیهێنا. - 55
 - نەتەوەکانی لەبەردەم دەرکردن،
میراتی بە گوریس بۆ دابەش کردن،
هۆزەکانی ئیسرائیلی لە خێوەتەکانیان نیشتەجێ کرد. - 56
 - بەڵام خودای هەرەبەرزیان تاقی کردەوە و یاخی بوون،
یاساکانی ئەویان پەیڕەو نەکرد. - 57
 - هەڵگەڕانەوە و فێڵبازییان کرد،
وەک باپیرانیان لەڕێ لایاندا، وەک کەوانێکی ناڕێک. - 58
 - بە نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکان پەستیان کرد،
بە بتەکانیان ئیرەیی[e] ئەویان جۆشاند. - 59
 - خودا ئەمەی بیست، پڕ تووڕەیی بوو،
بە تەواوی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە. - 60
 - چادری پەرستنی شیلۆی[f]  بەجێهێشت،
ئەو چادرەی لەناو مرۆڤ هەڵیدابوو. - 61
 - سندوقی پەیمانی خۆی دایە دەست،
هێمای هێز و شکۆی خۆی دایە دەست ناحەزەکانی. - 62
 - گەلی خۆی خستە بەردەمی شمشێر،
لە میراتەکەی تووڕە بوو. - 63
 - گەنجەکانیان ئاگر هەڵیلووشین،
کچەکانیان هەلهەلەیان لێ نەدا. - 64
 - کاهینەکانیان بە شمشێر کەوتن،
بێوەژنەکانیان شیوەنیان نەگێڕا. - 65
 - ئەوسا پەروەردگار هەستا وەک ئەو کەسەی لە خەو بەئاگا دێتەوە،
وەک ئەو پاڵەوانەی لە سەرخۆشی بەهۆش دێتەوە. - 66
 - لە دوژمنەکانی دا بۆ دواوە،
کردنی بە ڕیسوایی هەمیشەیی. - 67
 - خێوەتەکانی یوسفی ڕەتکردەوە،
هۆزی ئەفرایمی هەڵنەبژارد، - 68
 - بەڵکو هۆزی یەهودای هەڵبژارد،
کێوی سییۆن کە خۆشی دەوێت. - 69
 - وەک بەرزاییەکان پیرۆزگای خۆی بنیاد نا،
وەک زەوی هەتاهەتایە چەسپاندی. - 70
 - داودی بە خزمەتکاری خۆی هەڵبژارد و
لەناو پشتیری مەڕ دەریهێنا. - 71
 - لەدوای مەڕە شیردەرەکانەوە هێنای،
بۆ ئەوەی ببێتە شوانی یاقوبی گەلی خۆی،
ئیسرائیلی میراتگری خۆی. - 72
 - داودیش بە دڵپاکییەوە شوانایەتی کردن،
بە دەستێکی کارامە ئاراستەی کردن. 
- a. 78:5 بڕوانە دەرچوون 16:31-34.
 - b. 78:12 شارێکی میسرییە دەکەوتە ڕۆژهەڵاتی دەلتای نیلەوە.
 - c. 78:35 عیبری: بە واتای خوێنگر دێت، بۆ تێگەیشتن لەم دەربڕینە بڕوانە ڕائووس 4.
 - d. 78:51 مەبەست وڵاتی میسرە.
 - e. 78:58 ئیرەیی: واتای هەڵوێستی توندی خودا بەرامبەر بە بتپەرستی، چونکە خودا دەیەوێت تەنها ئەو بپەرسترێت.
 - f. 78:60 شارێک بوو لە باکووری بێت ئێل. یهۆشع ئەو شوێنەی هەڵبژارد بۆ ئەوەی سندوقی پەیمان و چادری چاوپێکەوتنی تێدا دابنێن.
 

