عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای ئه‌فه‌سۆس
- 1
- بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی ئه‌فه‌سۆس بنووسه:
ئه‌وه‌ی حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ی به ده‌ستی ڕاستی گرتووه و به ناو حه‌وت چرادانه زێڕینه‌كه‌دا هاتوچۆ ده‌كات، ده‌فه‌رموێ: - 2
- «ئاگام له كردار و ماندووبوون و دانبه‌خۆداگرتنته، هه‌روه‌ها كه چۆن له تواناتدایه خراپه‌كاران ڕهتبكهیتهوه، ئه‌وانه‌شت تاقی كرده‌وه كه خۆیان به نێردراو ده‌زانن به‌ڵام نێردراو نین، به درۆزن ده‌رچوون،
- 3
- دانت به‌خۆتداگرت و له‌به‌ر ناوی من به‌رگه‌ت گرت، كۆڵت نه‌دا.
- 4
- «به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ خۆشه‌ویستییه‌كه‌ی یه‌كه‌مینت به‌لاوه ناوه.
- 5
- به‌بیرت بێته‌وه له چ پایه‌یه‌كی به‌رز كه‌وتیت! تۆبه بكه و كاره‌كانی پێشترت دووباره بكه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر تۆبه نه‌كه‌یت، دێمه لات و چرادانه‌كه‌ت له شوێنی خۆی لاده‌ده‌م.
- 6
- به‌ڵام شتێكی باشت هه‌یه: ڕقت له دابونه‌ریتی نیكۆلاوییه‌كان[a] ده‌بێته‌وه، كه منیش ڕقم لێیان ده‌بێته‌وه.
- 7
- «ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له دره‌ختی ژیان[b] بخوات، ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شتی خودایه.»
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای سمیرنا
- 8
- بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی سمیرنا بنووسه:
ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و دواهه‌مینه، ئه‌وه‌ی مردوو بوو و زیندووبووه‌وه، ده‌فه‌رموێ: - 9
- «ئاگام له ته‌نگانه و هه‌ژاریته، هه‌رچه‌نده تۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیت. هه‌روه‌ها ئاگام له قسه هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌وانه‌یه كه ده‌ڵێن جوله‌كه‌ین و واش نین، به‌ڵام كه‌نیشتی شه‌یتانن.
- 10
- هه‌رگیز مه‌ترسه له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه هه‌ندێكتان بخاته زیندانه‌وه، تاكو تاقی بكرێنه‌وه و ده ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. هه‌تا مردن دڵسۆزبه، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.
- 11
- «ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت مردنی دووه‌م ئازاری نادات.»
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای پرگامۆس
- 12
- بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی پرگامۆس بنووسه:
ئه‌وه‌ی شمشێره تیژه دوو ده‌مه‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رموێ: - 13
- «ئاگام لێیه له‌كوێ ده‌ژیت، ئه‌و شوێنه‌ی ته‌ختی شه‌یتانی لێیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست به ناوی منه‌وه ده‌گریت. ته‌نانه‌ت له‌و ڕۆژانه‌ش كه ئه‌نتیپاسی شایه‌تیده‌ری دڵسۆزم له‌لاتان شه‌هید كرا، له‌و شوێنه‌ی شه‌یتان نیشته‌جێیه، نكۆڵیت له باوه‌ڕی من نه‌كرد.
- 14
- «به‌ڵام هه‌ندێك شتم له‌سه‌رت هه‌یه: ئه‌ویش هه‌ندێك كه‌س له‌لاتن پابه‌ندن به فێركردنی به‌لعامه‌وه[c] ، ئه‌وه‌ی بالاقی فێرده‌كرد كۆسپ له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل دابنێت تاكو له‌و قوربانییانه بخۆن[d] كه بۆ بت كراون و داوێنپیسی بكه‌ن.
- 15
- به هه‌مان شێوه له‌لای تۆش هه‌ندێك هه‌ن پابه‌ندن به فێركردنی نیكۆلاوییه‌كان.
- 16
- بۆیه تۆبه بكه! ئه‌گینا، به‌م زووانه دێمه لات و به شمشێره‌كه‌ی ده‌مم له‌گه‌ڵیان ده‌جه‌نگم.
- 17
- «ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ. ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت له مه‌نی[e] شاراوه‌ی ده‌ده‌مێ، هه‌روه‌ها به‌ردێكی سپی ده‌ده‌مێ كه ناوێكی نوێی له‌سه‌ر نووسراوه، جگه له‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێت كه‌س نایزانێت.»
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای سیاتیرا
- 18
- بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی سیاتیرا بنووسه:
كوڕی خودا، ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی وه‌ك گڕی ئاگره و پێیه‌كانی وه‌ك بڕۆنزی بریقه‌داره، ده‌فه‌رموێ: - 19
- «ئاگام له كردار و خۆشه‌ویستی و خزمه‌ت و باوه‌ڕ و دانبه‌خۆداگرتنته. كاره‌كانی ئه‌م دواییه‌ت له‌وانه‌ی یه‌كه‌مت زیاترن.
- 20
- «به‌ڵام ئه‌مه‌م له‌سه‌رت هه‌یه: تۆ ڕێت به‌و ژنه داوه كه ناوی ئیزابێله[f] ، خۆی به پێغه‌مبه‌ر ناوببات، به‌نده‌كانم فێرده‌كات و چه‌واشه‌یان ده‌كات تاكو داوێنپیسی بكه‌ن و له‌و خواردنه بخۆن كه بۆ بت كراوه‌ته قوربانی.
- 21
- كاتم پێی‌دابوو تاكو تۆبه بكات، به‌ڵام نه‌یویست تۆبه له داوێنپیسی بكات.
- 22
- له‌به‌ر ئه‌وه فڕێیده‌ده‌مه سه‌ر جێگا[g] و نه‌خۆشی ده‌كه‌وێ، ئه‌وانه‌ی داوێنپیسییان له‌گه‌ڵی كردووه ده‌یانخه‌مه ناو ته‌نگانه‌یه‌كی گه‌وره، ئه‌گه‌ر له كرداره‌كانیان تۆبه نه‌كه‌ن.
- 23
- هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی به مردن له‌ناوده‌به‌م، هه‌موو كڵێساكانیش ده‌زانن من پشكێنه‌ری مێشك و دڵه‌كانم، هه‌ر یه‌كێكیشتان به‌گوێره‌ی كاره‌كانی ده‌یده‌مێ.
- 24
- «به‌ڵام به ئێوه ده‌ڵێم، ئه‌وانه‌ی له سیاتیرا ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌م فێركردنه‌یان نییه و به قووڵایی شه‌یتانیان نه‌زانیوه، وه‌ك ده‌ڵێن، من بارێكی دیكه‌تان ناخه‌مه سه‌ر،
- 25
- ته‌نها ئه‌وه‌ی هه‌تانه ده‌ستی پێوه بگرن، هه‌تا دێم.
- 26
- «ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت و كاره‌كانی من تاكو كۆتایی بپارێزێت، ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كاندا ده‌ده‌مێ،
- 27
- «{به گۆچانێكی ئاسنین به‌ڕێوه‌یان ده‌بات،
وه‌ك گۆزه‌یه‌كی گڵین وردوخاشیان ده‌كات.}[h]
هه‌روه‌ك منیش له باوكمه‌وه ده‌سه‌ڵاتم وه‌رگرتووه. - 28
- هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی به‌ره‌به‌یانی ده‌ده‌مێ.
- 29
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ.»
- a. 2:6 كۆمه‌ڵێكی شوێنكه‌وته‌ی نیكۆلاوس، له بیری ئه‌وان ئازادی به مه‌سیح ئازادی بوو بۆ به‌ڕه‌ڵایی. \+xt بڕوانه 2:15\+xt*.
- b. 2:7 \+xt په‌یدابوون 2:9؛ 3:22.\+xt*
- c. 2:14 \+xt سه‌رژمێری 31:16\+xt*
- d. 2:14 \+xt سه‌رژمێری 25:1\+xt*.
- e. 2:17 ئه‌و نانه‌ی كه خودا له سه‌رده‌می موسادا له ئاسمانه‌وه باراندی. گه‌لی خودا له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون كه له سه‌رده‌می مه‌سیحدا خودا دووباره ئه‌م مهنه به گه‌له‌كه‌ی ده‌داته‌وه. بڕوانه\+xt ده‌رچوون 16:4-34.\+xt*
- f. 2:20 ناوێكه وه‌كو هێما بۆ خراپه‌كار به‌كاردێت، بڕوانه \+xt یه‌كه‌م پاشایان 18:4\+xt*.
- g. 2:22 كه‌وتن له‌سه‌ر جێگا و نه‌خۆش كه‌وتن وه‌كو سزا.
- h. 2:27 \+xt زه‌بووره‌كان 2:9\+xt*