عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پاراستنی بەندەکانی خودا 
1
پاش ئەمە چوار فریشتەم بینی لەسەر هەر چوار گۆشەی زەوی ڕاوەستابوون، چوار بایەکەی زەوییان گرتبوو تاکو بۆ سەر زەوی و سەر دەریا و سەر هیچ درەختێک هەڵنەکەن.
2
فریشتەیەکی دیکەشم بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوت مۆری خودای زیندووی پێبوو، بە دەنگێکی بەرز بانگی چوار فریشتەکەی کرد کە توانایان پێدرابوو زیان بە زەوی و دەریا بگەیەنن و گوتی:
3
«زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.»
4
گوێم لێبوو کە ژمارەی مۆرکراوان لە هەموو هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل سەد و چل و چوار هەزارە.
5
لە هۆزی یەهودا دوازدە هەزار مۆرکراو،
لە هۆزی ڕەئوبێن دوازدە هەزار،
لە هۆزی گاد دوازدە هەزار،
6
لە هۆزی ئاشێر دوازدە هەزار،
لە هۆزی نەفتالی دوازدە هەزار،
لە هۆزی مەنەشە دوازدە هەزار،
7
لە هۆزی شیمۆن دوازدە هەزار،
لە هۆزی لێڤی دوازدە هەزار،
لە هۆزی یەساخار دوازدە هەزار،
8
لە هۆزی زەبولون دوازدە هەزار،
لە هۆزی یوسف دوازدە هەزار،
لە هۆزی بنیامین دوازدە هەزار مۆرکراو.
خەڵکانێکی سپیپۆش 
9
پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو،
10
بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت:
«ڕزگاری هی خودامانە،
کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و
هی بەرخەکەیە.»
11
هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد،
12
دەیانگوت:
«ئامین!
ستایش و شکۆ و دانایی و
سوپاس و ڕێز و هێز و توانا
بۆ خودامانە، هەتاهەتایە!
ئامین!»
13
دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟»
14
منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.»
پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە.
15
بۆیە
«لەبەردەم تەختی خودان و
شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و
دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت.
16
ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،
نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر،
17
چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و
بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات،
خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.»