عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - پاراستنی بەندەکانی خودا
 - 1
 - پاش ئەمە چوار فریشتەم بینی لەسەر هەر چوار گۆشەی زەوی ڕاوەستابوون، چوار بایەکەی زەوییان گرتبوو تاکو بۆ سەر زەوی و سەر دەریا و سەر هیچ درەختێک هەڵنەکەن.
 - 2
 - فریشتەیەکی دیکەشم بینی لە ڕۆژهەڵاتەوە دەردەکەوت مۆری خودای زیندووی پێبوو، بە دەنگێکی بەرز بانگی چوار فریشتەکەی کرد کە توانایان پێدرابوو زیان بە زەوی و دەریا بگەیەنن و گوتی:
 - 3
 - «زیان بە زەوی و دەریا و درەخت مەگەیەنن هەتا نێوچەوانی بەندەکانی خودامان مۆر دەکەین.»
 - 4
 - گوێم لێبوو کە ژمارەی مۆرکراوان لە هەموو هۆزەکانی نەوەی ئیسرائیل سەد و چل و چوار هەزارە.
 - 5
 - لە هۆزی یەهودا دوازدە هەزار مۆرکراو،
لە هۆزی ڕەئوبێن دوازدە هەزار،
لە هۆزی گاد دوازدە هەزار، - 6
 - لە هۆزی ئاشێر دوازدە هەزار،
لە هۆزی نەفتالی دوازدە هەزار،
لە هۆزی مەنەشە دوازدە هەزار، - 7
 - لە هۆزی شیمۆن دوازدە هەزار،
لە هۆزی لێڤی دوازدە هەزار،
لە هۆزی یەساخار دوازدە هەزار، - 8
 - لە هۆزی زەبولون دوازدە هەزار،
لە هۆزی یوسف دوازدە هەزار،
لە هۆزی بنیامین دوازدە هەزار مۆرکراو. - خەڵکانێکی سپیپۆش
 - 9
 - پاش ئەمە سەیرم کرد ئاپۆرەیەک لە خەڵکم بینی لە هەموو نەتەوە و هۆز و گەل و زمانێک کە لە ژمارە نەدەهات، لەبەردەم تەختەکە و بەرخەکە ڕاوەستابوون، جلی سپییان لەبەردا بوو و لقە دار خورمایان بەدەستەوە گرتبوو،
 - 10
 - بە دەنگێکی بەرز هاواریان دەکرد و دەیانگوت:
«ڕزگاری هی خودامانە،
کە لەسەر تەختەکە دانیشتووە و
هی بەرخەکەیە.» - 11
 - هەموو فریشتەکان لە دەوری تەختەکە ڕاوەستابوون، پیرەکان و چوار بوونەوەرەکە، لەبەردەم تەختەکە بە ڕوودا کەوتن و کڕنۆشیان بۆ خودا برد،
 - 12
 - دەیانگوت:
«ئامین!
ستایش و شکۆ و دانایی و
سوپاس و ڕێز و هێز و توانا
بۆ خودامانە، هەتاهەتایە!
ئامین!» - 13
 - دوایی یەکێک لە پیرەکان لێی پرسیم: «ئەم سپی پۆشانە کێن و لەکوێوە هاتوون؟»
 - 14
 - منیش پێم گوت: «گەورەم، تۆ دەزانیت.»
پێی گوتم: «ئەمانە ئەوانەن کە لە تەنگانە گەورەکەوە هاتوون و جلەکانیان بە خوێنی بەرخەکە شوشتووە و سپی کردووە. - 15
 - بۆیە
«لەبەردەم تەختی خودان و
شەو و ڕۆژ لە پەرستگاکەی خزمەتی دەکەن و
دانیشتووی سەر تەختەکەش بە چادر دایاندەپۆشێت. - 16
 - ئیتر نە برسی دەبن و نە تینوو،
نە هەتاو لێیان دەدات و نە گەرمی سووتێنەر، - 17
 - چونکە بەرخەکەی ناوەڕاستی تەختەکە شوانایەتییان دەکات و
بەرەو کانییەکانی ئاوی ژیانیان دەبات،
خوداش هەموو فرمێسکەکانی چاویان دەسڕێتەوە.» 

