عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاماری دووه‌م[a]
- 1
- له‌دوای ده‌رده‌كه، یه‌زدان به مو‌سا و ئه‌لعازاری كوڕی هارونی كاهینی فه‌رموو:
- 2
- «ژماره‌ی هه‌موو كۆمه‌ڵی نه‌وه‌ی ئیسرائیل وه‌ربگره، له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه، به‌گوێره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئیسرائیل‌دا ده‌توانن بجه‌نگن.»
- 3
- ئینجا مو‌سا و ئه‌لعازاری كاهین له ده‌شتی مۆئاب له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا له‌گه‌ڵیاندا دوان و گوتیان:
- 4
- «سه‌رژمێری له گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه بكه‌ن، وه‌ك چۆن یه‌زدان فه‌رمانی به مو‌سا كرد.»
نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئه‌وانه‌ی له خاكی میسر هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌مانه‌ن: - 5
- نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێنی نۆبه‌ره‌ی ئیسرائیل:
بۆ حهنۆك خێڵی حهنۆكییهكان،
بۆ په‌ڵو خێڵی پهڵووییهكان، - 6
- بۆ حه‌سرۆن خێڵی حهسرونییهكان،
بۆ كه‌رمی خێڵی كهرمییهكان. - 7
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی ڕهئوبێنییهكانن، تۆماركراوهكانیان چل و سێ هه‌زار و حه‌وت سه‌د و سی كه‌س بوون.
- 8
- ئه‌لیابیش كوڕی په‌ڵو بوو،
- 9
- نه‌وه‌ی ئه‌لیابیش نه‌موئێل و داتان و ئه‌بیرام، داتان و ئه‌بیرامیش ئه‌وانه‌ن كه كۆمه‌ڵه‌كه‌یان بانگ‌كرد بۆ به‌ربه‌ره‌كانێی مو‌سا و هارون، له كۆمه‌ڵی قۆره‌ح كاتێك به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌زدانیان كرد.
- 10
- زه‌وی ده‌می كرده‌وه و له‌گه‌ڵ قۆره‌ح هه‌ڵیلووشین، كاتێك ئه‌و كۆمه‌ڵه مردن، دوو سه‌د و په‌نجا پیاو سووتان، ئه‌وان بوون به په‌ند.
- 11
- به‌ڵام نه‌وه‌ی قۆره‌ح نه‌فه‌وتان.
- 12
- نه‌وه‌ی شیمۆن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له نه‌موئێل خێڵی نهموئیلییهكان،
له یامین خێڵی یامینییهكان،
له یاكین خێڵی یاكینییهكان، - 13
- له زه‌ره‌ح خێڵی زهرهحییهكان،
له شائوول خێڵی شائوولییهكان. - 14
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی شیمۆنییهكانن، بیست و دوو هه‌زار و دوو سه‌د كه‌س بوون.
- 15
- نه‌وه‌ی گاد به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له چیفۆن خێڵی چیفۆنییهكان،
له حه‌گی خێڵی حهگییهكان،
له شونی خێڵی شونییهكان، - 16
- له ئۆزنی خێڵی ئۆزنییهكان،
له عێری خێڵی عێرییهكان، - 17
- له ئه‌رۆدی خێڵی ئهرۆدییهكان،
له ئه‌رئێلی خێڵی ئهرئێلییهكان. - 18
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی گادن، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان چل هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 19
- ئێر و ئۆنان كوڕانی یه‌هودا بوون، به‌ڵام له خاكی كه‌نعان مردن.
- 20
- نه‌وه‌ی یه‌هودا به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له شاله‌ح خێڵی شالهحییهكان،
له پێرێز خێڵی پێرێزییهكان،
له زه‌ره‌ح خێڵی زهرهحییهكان، - 21
- نه‌وه‌كانی پێرێزیش:
له حه‌سرۆن خێڵی حهسرونییهكان،
له حامول خێڵی حامولییهكان. - 22
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی یه‌هودان، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 23
- نه‌وه‌ی یه‌ساخار به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له تۆلاع خێڵی تۆلاعییهكان،
له پوڤه خێڵی پوڤهییهكان، - 24
- له یاشوڤ خێڵی یاشوڤییهكان،
له شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییهكان. - 25
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی یه‌ساخارن، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان شه‌ست و چوار هه‌زار و سێ سه‌د كه‌س بوون.
- 26
- نه‌وه‌ی زه‌بولون به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له سه‌ره‌د خێڵی سهرهدییهكان،
له ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییهكان،
له یه‌حلئێل خێڵی یهحلئێلییهكان. - 27
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی زهبولونییهكانن، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان شه‌ست هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
- 28
- كوڕانی یوسف به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانی مه‌نه‌شه و ئه‌فرایم:
- 29
- نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه:
له ماكیر خێڵی ماكیرییهكان، ماكیر باوكی گلعاد بوو،
له گلعاد خێڵی گلعادییهكان. - 30
- ئه‌مانه نه‌وه‌ی گلعادن:
له ئیعه‌زه‌ر خێڵی ئیعهزهرییهكان؛
له حێله‌ق خێڵی حێلهقییهكان؛ - 31
- له ئه‌سریێل خێڵی ئهسریێلییهكان؛
له شه‌خه‌م خێڵی شهخهمییهكان؛ - 32
- له شه‌میداع خێڵی شهمیداعییهكان؛
له حێفه‌ر خێڵی حێفهرییهكان. - 33
- به‌ڵام سه‌لۆفحادی كوڕی حێفه‌ر كوڕی نه‌بوو، ته‌نها كچ و ناوی كچه‌كانی سه‌لۆفحاد مه‌حله و نۆعا و حۆگله و میلكه و تیرزه بوو.
- 34
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی مه‌نه‌شه‌ن و تۆماركراوهكانیان په‌نجا و دوو هه‌زار و حه‌وت سه‌د كه‌س بوون.
- 35
- ئه‌مانه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌فرایمن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له شوته‌له‌ح خێڵی شوتهلهحییهكان،
له به‌كه‌ر خێڵی بهكهرییهكان،
له ته‌حه‌ن خێڵی تهحهنییهكان، - 36
- ئه‌مانه‌ش نه‌وه‌ی شوته‌له‌حن:
له عیران خێڵی عیرانییهكان. - 37
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی ئه‌فرایمن، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان سی و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س بوون.
ئه‌مانه نه‌وه‌ی یوسفن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان. - 38
- نه‌وه‌ی بنیامین به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له به‌له‌ع خێڵی بهلهعییهكان،
له ئه‌شبێل خێڵی ئهشبێلییهكان،
له ئه‌حیرام خێڵی ئهحیرامییهكان. - 39
- له شوفام خێڵی شوفامییهكان،
له حوفام خێڵی حوفامییهكان. - 40
- نه‌وه‌ی به‌له‌عیش ئه‌رد و نه‌عمان بوون:
له ئه‌رد خێڵی ئهردییهكان و
له نه‌عمان خێڵی نهعمانییهكان. - 41
- ئه‌مانه نه‌وه‌ی بنیامینن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان و تۆماركراوهكانیان چل و پێنج هه‌زار و شه‌ش سه‌د كه‌س بوون.
- 42
- ئه‌مانه نه‌وه‌ی دانن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له شوحام خێڵی شوحامییهكان.
ئه‌مه خێڵه‌كانی دانه به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، - 43
- هه‌موو خێڵه‌كانی شوحامییهكان به‌گوێره‌ی ژماره‌یان شه‌ست و چوار هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 44
- نه‌وه‌ی ئاشێر به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له یمنه خێڵی یمنییهكان،
له یه‌شڤی خێڵی یهشڤییهكان،
له به‌ریعه خێڵی بریعییهكان، - 45
- له نه‌وه‌ی به‌ریعه:
له حه‌ڤه‌ر خێڵی حهڤهرییهكان،
له مهلكیێل خێڵی مهلكیێلییهكان، - 46
- كچه‌كه‌ی ئاشێریش ناوی سه‌ره‌ح بوو.
- 47
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی نه‌وه‌ی ئاشێرن، به‌گوێره‌ی ژماره‌یان په‌نجا و سێ هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 48
- نه‌وه‌ی نه‌فتالی به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
له یه‌حزئێل خێڵی یهحزئێلییهكان،
له گۆنی خێڵی گۆنییهكان، - 49
- له یێچه‌ر خێڵی یێچهرییهكان،
له شلێم خێڵی شلێمییهكان. - 50
- ئه‌مانه خێڵه‌كانی نه‌فتالین به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان و تۆماركراوهكانیان چل و پێنج هه‌زار و چوار سه‌د كه‌س بوون.
- 51
- ئه‌مانه تۆماركراوهكانن له نه‌وه‌ی ئیسرائیل، شه‌ش سه‌د و یه‌ك هه‌زار و حه‌وت سه‌د و سی.
- 52
- یه‌زدان به موسای فه‌رموو:
- 53
- «خاكه‌كه بۆ ئه‌مانه به‌گوێره‌ی ژماره‌ی ناوه‌كان به میرات دابه‌ش ده‌كه‌یت.
- 54
- بۆ هۆزه گه‌وره‌كان میراتیان زۆر ده‌كه‌یت و بۆ هۆزه بچووكه‌كان میراتیان كه‌م ده‌كه‌یت، هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی تۆماركراوه‌كانی میراتی ده‌درێتێ،
- 55
- به‌ڵام خاكه‌كه به تیروپشك دابه‌ش ده‌كه‌یت، به‌گوێره‌ی ناوی هۆزه‌كانی باوكانیان به میراتی ده‌گرن،
- 56
- له‌نێو كۆمه‌ڵه‌ی گه‌وره و بچووك به‌گوێره‌ی تیروپشك میراته‌كه‌یان بۆ دابه‌ش ده‌كرێت.»
- 57
- ئه‌مانه‌ش تۆماركراوهكانن له لێڤییهكان، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان:
بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییهكان،
بۆ قه‌هات خێڵی قههاتییهكان،
بۆ مه‌راری خێڵی مهرارییهكان. - 58
- ئه‌مه خێڵه‌كانی لێڤییه:
خێڵی لیبنییهكان،
خێڵی حهبرۆنییهكان،
خێڵی مهحلییهكان،
خێڵی موشییهكان،
خێڵی قۆرهحییهكان.
عه‌مرام له ڕه‌چه‌ڵه‌كی قه‌هات بوو. - 59
- ژنه‌كه‌ی عه‌مرامیش ناوی یۆخه‌ڤه‌د بوو، له نه‌وه‌ی لێڤی بوو، له خێزانی لێڤییهكیش له میسر له‌دایك بوو. له عه‌مرام هارون و مو‌سا و مریه‌می خوشكیانی بوو.
- 60
- هارونیش باوكی ناداب و ئه‌بیهو و ئه‌لعازار و ئیتامار بوو.
- 61
- به‌ڵام ناداب و ئه‌بیهو كاتێك ئاگرێكی نامۆیان له‌به‌رده‌م یه‌زدان پێشكه‌ش كرد مردن.
- 62
- تۆماركراوه‌كانی لێڤییهكان بیست و سێ هه‌زار كه‌س بوون، هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له كۆرپه‌ی یه‌ك مانگی به‌ره‌و سه‌ره‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا تۆمار نه‌كران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا میراتیان پێنه‌درا.
- 63
- ئه‌مانه بوون كه مو‌سا و ئه‌لعازاری كاهین تۆماریان كردن، كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان له ده‌شتی مۆئاب له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون به‌رامبه‌ر ئه‌ریحا تۆمار كرد.
- 64
- ئه‌مانه‌ش كه‌سیان تێدا نه‌بوو له‌وانه‌ی مو‌سا و هارونی كاهین تۆماریان كردن، كاتێك نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان له چۆڵه‌وانی سینادا تۆمار كرد.
- 65
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌زدان پێی فه‌رموون، «له چۆڵه‌وانیدا ده‌مرن،» ئیتر كه‌سیان لێ نه‌مایه‌وه، ته‌نها كالێبی كوڕی یه‌فونه و یه‌شوعی كوڕی نون نه‌بێت.
- a. 26:0 ئاماری دووه‌م تایبه‌ت بوو به ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سه‌ربازی له‌ژێر چاودێری یه‌شوع بۆ هێرشبردنه سه‌ر خاكی كه‌نعان له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردونه‌وه.