عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سەرژمێریی دووەم\f + \fr 26:1 \ft سەرژمێریی دووەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری یەشوع بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە.\f*
- 1
- لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو:
- 2
- «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.»
- 3
- ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان:
- 4
- «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»
 نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:
- 5
- نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:
 بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،
 بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،
- 6
- بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
 بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.
- 7
- ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
- 8
- ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو،
- 9
- نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد.
- 10
- زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند.
- 11
- بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
- 12
- نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،
 لە یامین خێڵی یامینییەکان،
 لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،
- 13
- لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
 لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.
- 14
- ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
- 15
- نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،
 لە حەگی خێڵی حەگییەکان،
 لە شونی خێڵی شونییەکان،
- 16
- لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،
 لە عێری خێڵی عێرییەکان،
- 17
- لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،
 لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.
- 18
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- 19
- ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
- 20
- نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،
 لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،
 لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
- 21
- نەوەکانی پێرێزیش:
 لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
 لە حامول خێڵی حامولییەکان.
- 22
- ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- 23
- نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،
 لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،
- 24
- لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،
 لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.
- 25
- ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
- 26
- نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،
 لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،
 لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.
- 27
- ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- 28
- نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
- 29
- نەوەی مەنەشە:
 لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،
 لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.
- 30
- ئەمانە نەوەی گلعادن:
 لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛
 لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛
- 31
- لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛
 لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛
- 32
- لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛
 لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.
- 33
- بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
- 34
- ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
- 35
- ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،
 لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،
 لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،
- 36
- ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:
 لە عیران خێڵی عیرانییەکان.
- 37
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
 ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- 38
- نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،
 لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،
 لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.
- 39
- لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،
 لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.
- 40
- نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:
 لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و
 لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.
- 41
- ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
- 42
- ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.
 ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان،
- 43
- هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- 44
- نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە یمنە خێڵی یمنییەکان،
 لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،
 لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،
- 45
- لە نەوەی بەریعە:
 لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،
 لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،
- 46
- کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
- 47
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- 48
- نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،
 لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،
- 49
- لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،
 لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.
- 50
- ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- 51
- ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.
- 52
- یەزدان بە موسای فەرموو:
- 53
- «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت.
- 54
- بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ،
- 55
- بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن،
- 56
- لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»
- 57
- ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:
 بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،
 بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،
 بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
- 58
- ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:
 خێڵی لیبنییەکان،
 خێڵی حەبرۆنییەکان،
 خێڵی مەحلییەکان،
 خێڵی موشییەکان،
 خێڵی قۆرەحییەکان.
 عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو.
- 59
- ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو.
- 60
- هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو.
- 61
- بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
- 62
- تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.
- 63
- ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد.
- 64
- ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد.
- 65
- لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.

