عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سەرژمێریی دووەم\f + \fr 26:1 \ft سەرژمێریی دووەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری یەشوع بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە.\f*
 - 1
 - لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو:
 - 2
 - «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.»
 - 3
 - ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان:
 - 4
 - «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»
نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن: - 5
 - نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:
بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،
بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان، - 6
 - بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان. - 7
 - ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
 - 8
 - ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو،
 - 9
 - نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد.
 - 10
 - زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند.
 - 11
 - بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
 - 12
 - نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،
لە یامین خێڵی یامینییەکان،
لە یاکین خێڵی یاکینییەکان، - 13
 - لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
لە شائوول خێڵی شائوولییەکان. - 14
 - ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
 - 15
 - نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،
لە حەگی خێڵی حەگییەکان،
لە شونی خێڵی شونییەکان، - 16
 - لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،
لە عێری خێڵی عێرییەکان، - 17
 - لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،
لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان. - 18
 - ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
 - 19
 - ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
 - 20
 - نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،
لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،
لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان، - 21
 - نەوەکانی پێرێزیش:
لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
لە حامول خێڵی حامولییەکان. - 22
 - ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
 - 23
 - نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،
لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان، - 24
 - لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،
لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان. - 25
 - ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
 - 26
 - نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،
لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،
لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان. - 27
 - ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
 - 28
 - نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
 - 29
 - نەوەی مەنەشە:
لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،
لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان. - 30
 - ئەمانە نەوەی گلعادن:
لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛
لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛ - 31
 - لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛
لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛ - 32
 - لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛
لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان. - 33
 - بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
 - 34
 - ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
 - 35
 - ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،
لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،
لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان، - 36
 - ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:
لە عیران خێڵی عیرانییەکان. - 37
 - ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان. - 38
 - نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،
لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،
لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان. - 39
 - لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،
لە حوفام خێڵی حوفامییەکان. - 40
 - نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:
لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و
لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان. - 41
 - ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
 - 42
 - ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.
ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، - 43
 - هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
 - 44
 - نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە یمنە خێڵی یمنییەکان،
لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،
لە بەریعە خێڵی بریعییەکان، - 45
 - لە نەوەی بەریعە:
لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،
لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان، - 46
 - کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
 - 47
 - ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
 - 48
 - نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:
لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،
لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان، - 49
 - لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،
لە شلێم خێڵی شلێمییەکان. - 50
 - ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
 - 51
 - ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.
 - 52
 - یەزدان بە موسای فەرموو:
 - 53
 - «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت.
 - 54
 - بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ،
 - 55
 - بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن،
 - 56
 - لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»
 - 57
 - ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:
بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،
بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،
بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان. - 58
 - ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:
خێڵی لیبنییەکان،
خێڵی حەبرۆنییەکان،
خێڵی مەحلییەکان،
خێڵی موشییەکان،
خێڵی قۆرەحییەکان.
عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. - 59
 - ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو.
 - 60
 - هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو.
 - 61
 - بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
 - 62
 - تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.
 - 63
 - ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد.
 - 64
 - ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد.
 - 65
 - لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.
 

